زیان لێکەوتووانی زەمین لەرزە رێگای کەلار- سلێمانییان داخست

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- لە بەیانی ئەمڕۆوە 22/11/2017 ھاوڵاتییانی ناحیەی مەیدان، خۆپیشاندانیان دەست پێکردووە بۆ وەرگرتنی خێمە و تا ئێستا رێگای کەلار -سلێمانییان داخستووە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، یەکێک لە خۆپیشاندەرەکان رای گەیاند: بە ھۆی زەمین لەرزەکەی چەند رۆژی رابردوو زیانی زۆریان بەرکەوتووە و خانوویان رووخاوە و درزی بەرکەوتووە، مەترسی لە سەر ژیانیان ھەیە و لە گەڵ ئەوەی ژمارەیێک خێمە ھاتووە بۆ ناحیەکە بەڵام بەسەر گوندەکانی دابەشدەکەن و ھاوڵاتییانی ناو ناحیەکە بێ بەش کراون.

ئەو ھاوڵاتییە وتیشی: بە مەبەستی پێدانی خێمە لە بەیانی ئەمڕۆوە رێگای سەرەکیی کەلار-دەربەندیخان و ھەروەھا رێگای ناحیەکەشیان داخستووە و بەو ھۆیەشەوە ھێزەکانی ئاسایش دووجار ھێرشیان کردووەتە سەر خۆپیشاندەران، بەڵام بارودۆخەکەیان ھێور کردووەتەوە.

بەھۆی خۆپیشاندانەکەوە قەرەباڵغییێکی زۆر دروست بووە چوونکە ئەو رێگایە گەرمیان بە سلێمانی دەبەستێتەوە.

ھەر لەم بارەیەوە جەمال ساڵح، بەرێوەبەری ناحیەی مەیدان رای گەیاند: بە ھۆی زەمین لەرزەوە ھاوڵاتییێکی زۆر زیانیان بەرکەوتووە و ئێستاش شەپۆلێکی باران ناوچەکەی گرتووەتەوە، ھاوڵاتییان داوادەکەن ئەوانەی زیانیان بەرکەتووە و ئەوانەشی بێ زیان بوون خێمەیان پێبدرێت، ئەمە لە کاتێکدایە بەپێی بریاری مانگی سووری عێراقیش کە ٦٠٠خێمەیان ھێناوەتە ناحیەکە، ئەو خێوەتانە دراونەتە ئەو ھاوڵاتییانەی کە خانوویان رووخاوە و زیانی زۆریان بەرکەوتووە.

جەمال ساڵح وتیشی: مانگی سووری عێراقی رازی نابێت خێمە بدرێتە ئەو خێزانانەی لە ناو خانووەکانیاندان و دەبێت خانووەکانیان رووخا بێت یان زیانی زۆری پێگەیشتبێت، بە جۆرێک بێنە دەرەوەی ماڵەکانیان ئەوکات خێمەیان پێدەدات.

جەمال ساڵح وتیشی، بەھۆی زەمینلەرزەکەوە ٤٨٦ خانوو زیانی بەرکەوتووە لە سنوورەکەدا.

سەرچاوە: خەندان

کۆدی هه‌واڵنێر: 60113

News Code 8712

Your Comment

You are replying to: .
captcha