حێشمه‌توڵڵا فه‌لاحه‌ت‌پیشه له گفتوگۆ له‌گه‌ڵ کوردپرێسدا ڕای‌گه‌یاند: وه‌زیری ڕێگا و شارسازی به مه‌به‌ستی به‌سه‌رکردنه‌وه‌ی ناوچه به‌رکه‌وتووه‌کان و خانووبه‌ره‌ی مێهر سه‌ردانی کرماشان ده‌کات و له نزیکه‌وه دۆخه‌که لێک ده‌داته‌وه.
ناوبراو له درێژه‌دا وتیشی: هیوادارین له‌م سه‌فه‌ره‌دا ته‌نها ئاوڕ له بابه‌تی نۆژه‌ن کردنه‌وه‌ی خانووه‌کان نه‌درێته‌وه به‌ڵکوو پرسی نۆژه‌نکردنه‌وه‌ی بیناکان و خانووبه‌ره‌ی مێهریش بخرێته به‌ر باس و لێکدانه‌وه.
نوێنه‌ری ئیسلام ئاوای ڕۆژئاوا و داڵه‌هۆ ئاماژه‌ی به ڕووخانی نه‌خۆشخانه‌ی تازه‌دامه‌زراوی ئیسلام ئاوای ڕۆژئاوا کرد و ده‌ری‌بڕی: پاره‌ی نه‌خۆشخانه‌یێکیان له ئێمه سه‌ند که له به‌رانبه‌ر بوومه‌له‌رزه‌یێکی 8 ڕیخته‌ری نه‌ڕووخێت به‌ڵام بینیمان که به بوومه‌له‌رزه‌یێکی 7 ڕیخته‌ری ڕووخا.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment