به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، هێزه‌ر ناورت وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا له کۆنفرانسێکی ڕۆژنامه‌وانیدا وتی ئه‌و ڕاپۆرته‌یان بینیوه که هه‌رێم داوای له ئه‌مریکا کردووه نوێنه‌رێک بۆ نێوه‌ندگیریی هه‌رێم و به‌غدا دیاری بکات، به‌ڵام له‌و باوه‌ڕه‌دا نین ئه‌وه پێویست بکات.
هه‌روه‌ها وتیشی: له‌و باوه‌ڕه‌داین هه‌رێم و به‌غدا ده‌توانن کێشه‌کانی خۆیان چاره‌سه‌ر بکه‌ن. ئه‌م دوو لایه‌نه مێژوویێکی درێژیان پێکه‌وه هه‌یه، پێکه‌وه ژیاون و شه‌ڕیان کردووه، پێکه‌وه خێزان و کۆمه‌ڵگه‌یان بنیاد ناوه، پێمان وایه که خۆشیان ده‌توانن کێشه‌کانی نێوانیان چاره‌سه‌ر بکه‌ن.
ناوبراو ڕاشیگه‌یاند به‌رده‌وام فشار ده‌خه‌نه سه‌ر به‌غدا بۆ کردنه‌وه‌ی هه‌ر فڕۆکهخانهیێک که تا ئێستا داخرابێت.
ناورت ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کرد په‌یوه‌ندیی نزیکیان له‌گه‌ڵ هه‌رێم و به‌غدا هه‌یه و به‌رده‌وام هه‌وڵ ده‌ده‌ن ڕێگا خۆش بکه‌ن بۆ ده‌ست پێکردنی گفتوگۆی نێوانیان.
ناوبراو زیادیشی کرد: هه‌فته‌ی ڕابردوو برێت مه‌کگۆرک له هه‌رێم و به‌غدا بووه و گفتوگۆی له‌گه‌ڵ هه‌ر دوو لا کردووه، هه‌روه‌ها ڕێکس تیله‌رسن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا په‌یوه‌ندیی به عه‌بادی و نێچیرڤان بارزانییه‌وه کردووه که ئه‌وه‌ش پشتگیرییێکی گه‌وره‌یه.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment