ئه‌ردۆغان به‌ بۆنه‌ی ناردنی یارمه‌تیی سه‌ربازیی ئه‌مریکا بۆ کورده‌کان ڕه‌خنه‌ له‌و وڵاته‌ ده‌گرێت

به‌شی تورکیا- ئه‌ردۆغان سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی به‌ بۆنه‌ی ناردنی یارمه‌تیی سه‌ربازیی ئه‌مریکا بۆ کورده‌کان ڕه‌خنه‌ له‌و وڵاته‌ ده‌گرێت ده‌شڵێت: ئامانج له‌ ناردنی ئه‌و یارمه‌تییانه‌ ئه‌وه‌یه‌ ناڕاسته‌وخۆ دژمنایه‌تی له‌گه‌ڵ تورکیا بکه‌ن و ئه‌وه‌ پیلانێکه‌ دژ به‌ تورکیا.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان سه‌رۆک­کۆماری تورکیا ڕه‌خنه‌ی له‌ به‌رده‌وامبوونی پاڵپشتی و یارمه‌تیی سه‌ربازی و لۆجستیکی ئه‌مریکا بۆ یه‌کینه‌کانی پاراستنی گه‌ل (YPG) گرت که‌ تورکیا به‌ باڵی سووریی پارتی کرێکارانی کوردستانی ده‌زانێت.

ئه‌ردۆ‌غان له‌ کۆبوونه‌وه‌ی حه‌فتانه‌ی نوێنه‌ره‌کانی پارتی داد و گه‌شه‌ له‌ په‌رله‌مانی تورکیا وتی: بۆچی ئه‌م لۆرییه‌ چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نییانه‌ ده‌نێردرێنه‌ باکووری سووریا؟ ئه‌و چه‌کانه‌ بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ دژ به‌ کام وڵات ئاماده‌ ده‌که‌ن؟ دیاره‌ ئه‌نگێزه‌یێکی تر هۆکاری ئه‌م یارمه‌تییانه‌یه‌ و ئێمه‌ش هه‌ر به‌و پێیه‌ هه‌نگاو هه‌ڵده‌گرین.

ڕۆژی ڕابردوو کاروانێکی نوێ بریتی له‌ 65 لۆری هه‌ڵگری یارمه‌تیی سه‌ربازی به‌ چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نییه‌وه‌ له‌ لایه‌ن ئه‌مریکاوه‌ گه‌یشته‌ شاری حه‌سه‌که‌ و ئه‌وه‌ش تووڕه‌یی به‌رپرسانی تورکیای لێکه‌وته‌وه‌. چوونکه‌ تورکیا چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌ی ده‌کرد پاش کۆتاییی ئۆپه‌راسیۆنی ڕه‌قه‌ ناردنی یارمه‌تیی سه‌ربازیی ئه‌مریکا بۆ یه‌په‌گه‌ ڕابگیرێت.

ئه‌ردۆغان له‌ درێژه‌ی لێدوانه‌که‌یدا زیادی کرد: نابێت که‌س چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌ بکات تورکیا له‌ به‌رانبه‌ر ئه‌م سێناریۆیه‌دا بۆ داهاتووی ناوچه‌که‌ بێده‌نگ دابنیشێت و هیچ نه‌کات.

سه‌رچاوه‌: حوڕییه‌ت

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 8699

Your Comment

You are replying to: .
captcha