تورکیا پێشوازی له‌ حوکمی دادگه‌ی ئیتیحادی له‌بار‌ه‌ی گشتپرسیی هه‌رێمی کوردستانه‌وه‌ ده‌کات

به‌شی تورکیا- وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی تورکیا پێشوازیی خۆی له‌ بڕیاری دادگه‌ی فیدڕاڵی عێراق له‌باره‌ی گشتپرسیی سه‌ربه‌خۆییی هه‌رێمی کوردستانه‌وه‌ ڕاده‌گه‌یێنێت و داواشی کردووه‌ هه‌رێمی کوردستان ئه‌و حوکمه‌ قبووڵ بکات.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی تورکیا پێشوازی له‌ بڕیاری دادگه‌ی فیدڕاڵی عێراق له‌باره‌ی گشتپرسییه‌که‌ی هه‌رێمی کوردستانه‌وه‌ کردو‌وه‌ که‌ ئه‌و بابه‌ته‌ی دژ به‌ ده‌ستووری عێراق زانیوه‌.

وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی تورکیا له‌ به‌یاننامه‌یێکدا ڕای‌گه‌یاند: "ئه‌و حوکمه‌ نامه‌شرووع بوونی ئه‌و گشتپرسییه‌ی سه‌لماند چوونکه‌ زۆربه‌ی کۆمه‌ڵگای جیهان و به‌ تایبه‌ت تورکیا پێداگر بوون له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته‌."

ڕۆژی دووشه‌ممه‌ دادگه‌ی ئیتیحادیی عێراق له‌ حوکمێکدا ڕای‌گه‌یاند: گشتپرسییه‌که‌ی 25ی سێپتێمبێری هه‌رێمی کوردستان و ناوچه‌ کێشه‌له‌سه‌ره‌کانی نێوان هه‌ولێر- به‌غدا دژ به‌ ده‌ستووری عێراقه‌.

به‌یاننامه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی تورکیا زیادی ده‌کات: "چاوه‌ڕوانیی ئێمه‌ په‌یڕه‌و کردنی حوکمی دادگه‌ و دووری گرتن له‌و کارانه‌یه‌ که‌ یه‌کڕیزیی سیاسی و یه‌کپارچه‌ییی عێراق ده‌خاته‌ مه‌ترسییه‌وه‌."

سه‌رچاوه‌: یه‌نی شه‌فه‌ق

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 8696

Your Comment

You are replying to: .
captcha