به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، حه‌سه‌ن ڕۆحانی ڕۆژی سێشه‌ممه له ڕێگای ته‌له‌فۆنێکی ئێمانۆئێل ماکرۆنه‌وه سپاسی هاوخه‌می نواندنی ده‌وڵه‌ت و گه‌ل و سه‌رۆک کۆماری فه‌ڕه‌نسا له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌ت و گه‌لی ئێرانی کرد به بۆنه‌ی بوومه‌له‌رزه‌که‌ی ئه‌م دواییه‌ی کرماشانه‌وه.
ڕۆحانی هه‌روه‌هاش ئاشکرای کرد: کۆماری ئیسلامیی ئێران ئاماده‌یه پێوه‌ندیی خۆی له‌گه‌ڵ فه‌ڕه‌نسا له هه‌موو ڕه‌هه‌نده‌کاندا له‌سه‌ر پرسی دوو لایه‌نه، ناوچه‌یی و نێوده‌وڵه‌تی له‌سه‌ر بنه‌مای ڕێزی به‌رانبه‌ر و به‌رژه‌وه‌ندیی هاوبه‌ش په‌ره پێ بدات.
سه‌رۆک کۆماری ئێران له درێژه‌دا ئاماژه‌ی به بابه‌تی به‌رجام کرد و سپاسی هه‌وڵی فه‌ڕه‌نسا و یه‌کێتیی ئه‌ورووپای کرد بۆ پته‌و کردنه‌وه‌ی په‌یماننامه‌ی نێوده‌وڵه‌تی و وتی: له ڕوانگه‌ی ئێرانه‌وه له‌لایێکه‌وه جێبه‌جێ‌کرانی ڕاست و دروستی به‌رجام ئه‌زموونێکی گرینگه بۆ تێکڕای هاوکارییه گرینگه نێوده‌وڵه‌تییه‌کان. له‌لایێکی دیکه‌شه‌وه زیاد کردنی به‌شێک به به‌رجام یان سڕینه‌وه‌ی به‌شێکی ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی په‌یماننامه‌که به ته‌واوه‌تی له ناو بچێت.
ڕۆحانی هه‌روه‌هاش هه‌واڵی تێکشکانی بنکه سه‌ره‌کییه‌کانی داعشی به هه‌واڵێکی خۆش بۆ هه‌موو وڵاتان زانی و وتیشی: ئامانجی سه‌ره‌کیی کۆماری ئیسلامیی ئێران له ناوچه‌که‌دا شه‌ڕی دژ به تیرۆره و بڕوامان وایه پاش داعش ده‌بێت له‌گه‌ڵ دیکه‌ی گرووپه تیرۆریستییه‌کانیش شه‌ڕ بکرێت.
ناوبراو ئه‌وه‌شی خسته ڕوو: هه‌بوونی ئێمه له عێراق و سووریا و بانگهێشتی فه‌رمیی ده‌وڵه‌ته‌کانی ئه‌و دوو وڵاته بووه و ئامانجیشمان شه‌ڕی دژ به تیرۆر بووه.
ڕۆحانی گوتیشی: هه‌روه‌ها که چه‌ندین جار جه‌ختمان کردۆته‌وه ئێران به دوای ئه‌وه‌وه نییه ده‌سه‌ڵات و هه‌ژموونی خۆی له ناوچه‌که‌دا بسه‌پێنێت. ئامانج ئه‌وه‌یه یارمه‌تی به ئاشتی و ئاسایشی ناوچه‌که بگه‌یێنێت و پێش به دابه‌ش بوونی وڵاتان بگرێت.
سه‌رۆک کۆماری ئێران گێچه‌ڵسه‌ریی چه‌ند شازاده‌ی که‌م ئه‌زموون به زیانی هه‌موو ناوچه‌که ده‌زانێت و ده‌ڵێت: دژ به گێچه‌ڵسه‌ری و سیاسه‌تی دووفاقیین له ناوچه‌که و بڕوامان وایه فه‌ڕه‌نسا ئه‌گه‌ر پێگه‌ی خۆی له ناوچه‌که‌دا بپارێزێت ده‌توانێت ستراتێژییێکی بێ لایه‌ن بگرێته‌به‌ر و ده‌ورێکی کاریگه‌ر ببینێت.
ڕۆحانی باسی دۆخی لوبنان و یه‌مه‌نیشی کرد و وتی: گرینگ‌ترین نیگه‌رانی ئێمه ئێستا ده‌بێت میلیۆنان یه‌مه‌نی بێت که به‌هۆی نه‌بوونی ده‌رمان و خۆراکه‌وه خه‌ریکن له ناو ده‌چن.
لای خۆیشیه‌وه سه‌رۆک کۆماری فه‌ڕه‌نسا له‌و پێوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌دا جارێکی‌تر له‌سه‌ر زه‌رووره‌تی په‌ره‌پێدانی هاوکاریی نێوان تاران- پاریس جه‌ختی کرده‌وه و زیادی کرد: ده‌بێت هه‌موو وڵاتان له‌پێناو پاراستنی به‌رجام پێ‌داگر بن و فه‌ڕه‌نساش به ته‌واوه‌تی پێبه‌ندی ڕێککه‌وتنه‌که‌یه.
ئێمانۆئێل ماکرۆن هه‌روه‌هاش به‌رده‌وام بوونی گفتوگۆی سازنده‌ی نێوان وڵاتان و به تایبه‌ت وڵاتانی ناوچه‌که بۆ ده‌وڵه‌مه‌ند کردنی ئاسایش و سه‌قامگیری به سیاسه‌تی پاریس ناو ده‌بات و ده‌ڵێت: ئێمه به هه‌ڵوێستێکی ناوه‌ندگیرانه هه‌وڵی که‌م کردنه‌وه‌ی چالاکی خه‌سمانه له ناوچه‌که‌دا ده‌ده‌ین.
سه‌رۆک کۆماری فه‌ڕه‌نسا له کۆتاییدا بانگهێشتی دوکتۆر ڕۆحانیی کرد بۆ به‌شداری کردن له کۆبوونه‌وه‌ی نێوده‌وڵه‌تی که‌شوهه‌وا و گفتوگۆی هاوبه‌ش له‌و بواره‌دا که کۆتاییی مانگی سه‌رماوه‌ز له پاریس به‌ڕێوه ده‌چێت.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment