یاسای دامه‌زراندنی ئه‌نجومه‌نی باڵای به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی قه‌یران نیوه‌چڵ جێبه‌جێ ده‌بێت

به‌شی ئێران- مه‌حموود سادقی ده‌ڵێت: به‌ڕای من داکۆکیی داموده‌زگای جێبه‌جێکار بۆ ئاراسته‌کردنی خزمه‌تگوزاری له‌ ناوچه‌ی بوومه‌له‌رزه‌لێدراودا هه‌وڵێکی به‌رفراوان بوو و ئه‌گه‌ر که‌رتی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی به‌ باشی سامانی پێبدرێت بێ گومان کاریگه‌ریی زیاتری ده‌بێت.

مه‌حموود سادقی نوێنه‌ری خه‌ڵکی تاران به‌ هه‌واڵنێری په‌رله‌مانی کوردپرێسی وت: له‌ به‌شی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیدا هه‌ندێک ناهه‌ماهه‌نگی هه‌یه‌ هه‌ڵبه‌ت داموده‌زگای جێبه‌جێکار و به‌رپرسانیش هه‌وڵی زۆریان دا به‌ڵام چوونکه‌ خزمه‌تگوزارییه‌کان یه‌ک نه‌خرابوون به‌شی زۆری ئه‌و داکۆکییانه‌ به‌ زایه‌ چوو.

ناوبراو درێژه‌ی پێدا له‌ نێو جاده‌دا قه‌ره‌باڵغی زۆرمان بینی که‌ زۆرینه‌ی یارمه‌تیی خه‌ڵکی خۆبه‌خش بوو به‌ڵام به‌ هۆی سامان پێنه‌دانی یارمه‌تییه‌کان له‌ جێگایێک یارمه‌تی زۆر ده‌گه‌یشته‌ ده‌ستی هاووڵاتییانی لێقه‌وماو و له‌ شوێنێکی دیکه‌ که‌متر ده‌گه‌یشت.

سادقی ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو یاسای دامه‌زراندنی ئه‌نجومه‌نی باڵای به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی قه‌یران یاسایێکی باشه‌. له‌و یاسایه‌دا سیسته‌می دابه‌ش کردنی ئه‌رکه نیشتمانییه‌کان پێشبینی کراوه‌ به‌ڵام پاش ساڵی 93 یاساکه‌ درێژ نه‌کراوه‌ته‌وه‌ ئه‌وه‌ش پرسیارێکه‌ که‌ ده‌بێ له‌ وه‌زاره‌تی ناوخۆ بکه‌ین که‌ بۆچی ئه‌و یاسایه‌ درێژ نه‌کرایه‌وه؟

نوێنه‌ری تاران ئاماژه‌ی به‌ هه‌ندێ نیگه‌رانیش کرد سه‌باره‌ت به‌ ڕه‌وتی یارمه‌تی گه‌یاندن به‌ ناوچه‌ سوننه‌ نشینه‌کان و ئه‌و ناوچانه‌ی ئه‌هلی حه‌قن و وتی: من به‌تایبه‌ت به‌و بۆنه‌وه‌ سه‌ردانی ناوچه‌که‌م کرد. ئێستا ئه‌وه‌ی که‌ ئایا به‌ڕاستی ئه‌و نیگه‌رانییانه‌ ڕاستن یان خێر باسێکی تره‌ و من هه‌ڵسه‌نگاندنی له‌سه‌ر ناکه‌م به‌ڵام داوا له‌ به‌رپرسان ده‌که‌م ئاوڕێکی تایبه‌ت له‌و ناوچه‌گه‌له‌ بده‌نه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر گومان و نیگه‌رانیێکیش هه‌یه‌ چیتر نه‌مێنێت.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 8683

Your Comment

You are replying to: .
captcha