به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، دوکتۆر مایکڵ ڕینولدز له کۆبوونه‌وه‌ی تاوتوێ کردنی پێوه‌ندییه‌کانی ئه‌مریکا و تورکیا وتی: پێوه‌ندیی ئێستاکه‌ی نێوان ئه‌مریکا و تورکیا ئاڵۆزترین سه‌رده‌می مێژووی پێوه‌ندیی نێوان ئه‌و دوو وڵاته تێده‌په‌ڕێنێت که به‌شێکیشی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ پاڵپشتیی ئه‌مریکا له هێزه‌کانی کوردی سووریا ناسراو به یه‌په‌گه.
ناوبراو زیادی کردووه: له ڕوانگه‌ی تورکیا، ئه‌مریکا نه‌ک هه‌ر هاوپه‌یمانی ئه‌و وڵاته نییه به‌ڵکوو ته‌نانه‌ت ڕه‌فتاری ئه‌مریکا هاوته‌ریب له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانێتیی ئه‌و وڵاته له‌گه‌ڵ تورکیا نییه.
دوکتۆر مایکڵ ڕینولدز جه‌ختیشی کرده‌وه: به‌شێکی پێوه‌ندیی ناکۆکیی نێوان تورکیا و ئه‌مریکا ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ پرسی کورده‌کانی سووریا و پڕچه‌ک کردنی یه‌په‌گه له‌لایه‌ن ئه‌مریکاوه.
ئه‌و خاوه‌ن بیره‌ی پرسی ڕۆژهه‌ڵاتی نزیک بڕوای وایه یه‌په‌گه باڵی سه‌ربازیی په‌که‌که‌یه و ته‌نانه‌ت ده‌کرێت بڵێین هه‌مان په‌که‌که‌یه.
سه‌رچاوه: ماڵپه‌ڕی واشنتۆن ڕیپۆرت
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment