به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، له به‌شێکی ڕاگه‌یێندراوه‌که‌ی وه‌زاره‌تی ئیتیلاعاتدا هاتووه: له پشکنینی ماڵی ساخته‌چییه‌که ژماره‌یێک کارت و به‌ڵگه‌ی ساخته‌ی دیکه وه‌کوو ڕاوێژکاری دادگه‌ی گشتی و ئینقیلابی دادستێنیی تاران، جێگری بازرگانی و چه‌ندین نامه‌ی ساخته له‌گه‌ڵ ڕێکخراوی پشکنینی گشتیی وڵات، وه‌زیری ئیتیلاعات و دیکه‌ی بنکه و داموده‌زگاکان وه‌ده‌ست هاتووه.
وه‌زیری ئیتیلاعات له‌م باره‌وه ده‌ڵێت: هه‌روه‌ها له نێوان به‌ڵگه ساخته‌ییه‌کان مۆری ساخته‌ی پزیشکی پسپۆڕی دڵ و ده‌مار به کۆدی نیزام پزیشکییه‌وه ده‌بینرێت.
له ڕاگه‌یێندراوی وه‌زاره‌تی ئیتیلاعاتدا داوا له هاووڵاتییان کراوه له ئه‌گه‌ری بینینی هه‌لقۆستنه‌وه له هه‌ندێ نازناو وه‌کوو به‌یتی ڕه‌هبه‌ری یان وه‌زاره‌تی ئیتیلاعات سیتادی خه‌به‌ری یان 113 ئاگادار بکه‌نه‌وه.
سه‌رچاوه: بنکه‌ی ڕاگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی ئیتیلاعات
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment