نێچیرڤان بارزانی: هێزەکانی پێشەرگە بە ویستی ئێمە لە کەرکووک کشانەوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆكی حكوومەتی هەرێم كوردستان لە وتەیێکدا دژ بە وتەکانی مەسعوود بارزانی و بەرپرسانی پارتی کە ڕایان گەیاندبوو هۆکاری کشانەوە لە کەرکووک "خەیانەت" بووە، دەڵێت: هێزی پێشەرگە بە ویستی خۆمان لە کەرکووک کشانەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، دوای ئەوەی نامەكەی كەمال كەركووکی بۆ بارزانی ئاشكرا بوو لە بارەی ئەوەی كە بە بێ ئەوەی تەقە لە هێزەكانی سوپای عێراق بكەن پاشكەشە بكەن لە پردێ، نێچیرڤان بارزانی راستییێكی ئەو نامەیەی ئاشكرا كرد و رای گەیاند: بە ویستی خۆمان لە زۆربەی شوێنەكان پێشمەرگە پاشكەشەی كردووە، بەڵام بەداخەوە لە چەند شوێنێک شەڕ رووی داوە.

نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێم كوردستان و جێگری سەرۆكی پارتی لە كۆنگرەیێكی رۆژنامەوانیدا رای گەیاند: بە ویستی خۆمان لە زۆربەی شوێنەكان پێشمەرگە پاشكەشەی كردووە، بەڵام بەداخەوە لە هەندێک شوێن شەڕ روویداوە.

ئەمەیش دوای ئەوە دێت لە نامەیێكی نهێنیدا كە لە ناو ئەو هاردەدایە كە لە ماڵەكەی خۆیدا لە كەركووک بەجێماوە چەند میدیایێک بڵاویان كردوەتەوە، كەمال كەركوكی بەرپرسی میحوەری خۆرئاوای كەركووكی هێزی پێشمەرگە لە رێكەوتی 15 ی 10 ی 2017 دا واتە رۆژێک پێش هێرشی هێزە سەربازییەكانی عێراق بۆ سەر پارێزگای كەركووک و چەند ناوچەیێكی دیكەی كوردستان بە مەسعوود بارزانیی راگەیاندووە: لە سەر فەرمانی جەنابتان لە ڕێگەی فازڵ بەرواری راسپێردراوی پارتیمان لە ناو لەشكری عێراق، تەنسیقی تەواومان لە گەڵ حكوومەتی بەغداد هەیە و جەنابتان دڵنیا دەكەین لە میحوەری ئێمە بە هیچ جۆرێک تەقە روو نادات بەرامبەر سوپا و چەكدارانی عێراقی.

ئەم وتەیەی نێچیرڤان بارزانی جێگری سەرۆكی پارتی دوای ئەوە دێـت كە لە چەند رۆژی رابردوودا نامەیێک نیهێنی كەمال كەركووكی و مەسعوود بارزانی سەرۆكی پارتی دزەی پێكراوە و لە بارەی ئەوەی كە بارزانی فەرمانی كردووە بە رێككەوتن بە بێ ئەوەی تەقە لە سوپای عێراق بكەن پاشكەشە بكەن.

لە نامەكەدا كە كەمال كەركووكی وەڵامی مەسعوود بارزانی داوەتەوە رای گەیاندووە: جەنابتان دڵنیا دەكەینەوە كە ئەو بەرنامەیەی لە نووسینگەی تایبەتی سەرۆک پێمان گەیشتووە بۆ پردێ، وەكوو خۆی جێ بەجێ دەكەین و ئەوەی لە جەنابتمان پێویستە تەنیا دڵنیا بوونە لەوەی كە ئەمشەو هێزەكانی شێخ جەعفەر هان بدرێن ئەوان لە میحوەری خۆیان لە كەركووک تەقە لە سوپای عێراقی بكەن بۆ ئەوەی بەرنامەكەمان بەرامبەر جەلالیەكان سەدا سەد سەركەوتوو بێت‌ و بە پێشڕەویی جەنابتان پارتیمان ئەم قۆناغەش تێپەڕ بكات.

سەرچاوە: میللەت پرێس

کۆدی هه‌واڵنێر: 60113

News Code 8679

Your Comment

You are replying to: .
captcha