بەپێی هەواڵی کوردپرێس، جنراڵ خلوسی ئاکار سەرۆکی ئەرکانی هێزە چەکدارەکانی تورکیا بۆ دیدار لەگەڵ هاوتا ئێرانی و ڕووسیەکانی خۆی سەردانی شاری سوچی لە ڕووسیا دەکات.
ئاکار لەو سەفەرەدا لەگەڵ جنراڵ والری گراسیمۆف سەرۆکی ئەرکانی ئەرتەشی ڕووسیا و جنراڵ محەمەد حسێن باقری سەرۆکی ئەرکانی هێزە چەکدارەکانی ئێران دیدار و گفتوگۆ دەکەن.
شاری سوچی بۆتە سەنتەری دیدار و دانووستاندن بە تەرکیز لە سەر پرسی سووریا. بەشار ئەسەد سەرۆک کۆماری سووریا ئێستا لە شاری سوچییە و لەگەڵ ڤلادیمیر پووتین و فەرماندەکانی ئەرتەشی ڕووسیا دیدار دەکات.
سێ سەرۆکی ئەرکانی هێزە چەکدارەکانی ئێران و ڕووسیا و تورکیا لە دیدارەکانی خۆیاندا سەبارەت بە هاوکاریی وڵاتەکانیان بە مەبەستی دابەزاندنی قەیران لە سووریا و شەڕی دژە تیرۆر گفتوگۆ دەکەن.
سەرچاوە: حوڕیەت
کۆدی ههواڵنێر: 60113
Your Comment