بەپێی هەواڵی کوردپرێس ڕۆژی پێنجشەمە 7ی سەرماوەزی 1398 ئایەتوڵڵا خامنەیی ڕێبەری باڵای ئێران لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند دوژمنانی ئێران چەندین مانگ بە پیلانێکەوە خۆیان ماندوو کردبوو کە دەرفەتی لێبێنن و لە هەلێکدا پیلانەکانیان جێبەجێ بکەن بۆیە لە ڕووداوەکانی ئەم دواییەی ئێراندا هەوڵیان دا هەلەکە بقۆزنەوە بەڵام هاووڵاتییان زیرەکانە لەم قۆناغەش دەرباز بوون.
ڕێبەری باڵای ئێران سوپاسی هاووڵاتییانی ئێرانیشی کرد کە نەبوون بە دارەدەستی نەیاران و بە زووترین کات پیلانەکەیان بۆ ئاشکرا بوو و خۆیان لە ڕیزی هەلپەرستان جیا کردەوە.
لێدوانەکەی ئایەتوڵڵا خامنەیی لە ئاپۆڕەی ژمارەیێکی زۆر لە بەسیجییەکانی ئێران پێشکەش کرا.
Your Comment