به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، "ابو علا الولائی" به ماڵپه‌ڕی هه‌واڵیی "بغداد الیوم"ی وتووه: فه‌وجه‌کانی سه‌ر به حه‌شدی شه‌عبی له سه‌نگه‌ره‌کانی خۆیاندان و له ناوچه‌ی شه‌نگال و زوممار پاشه‌کشێیان نه‌کردووه و به‌رده‌وامن له چالاکییه‌کانی خۆیان.
له‌لایێکی دیکه‌وه غیاس سوورچی به‌رپرسی ڕاگه‌یاندنی یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستانیش باسی به‌رده‌وام بوونی چالاکییه‌کانی حه‌شدی شه‌عبی له شاری شه‌نگال و پاشه‌کشێ نه‌کردنیان له‌و شاره‌ی کردووه.
شیاوی ئاماژه‌یه؛ لیوا جه‌ماڵ ئیمینکی سه‌رۆکی سیتادی هێزی پێشمه‌رگه‌ی هه‌رێمی کوردستان پێشتر هه‌واڵی چوونه‌ده‌ره‌وه‌ی فه‌وجه‌کانی سه‌ر به حه‌شدی شه‌عبی له ناوچه‌ی زوممار و ڕه‌بیعه‌ی ڕۆژئاوای نه‌ینه‌وای ڕاگه‌یاندبوو.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment