کوردپرێس: کاتژمێر 12ـی نیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە 30-9-2019، دەروازەکە بە ئامادەبوونی کازم عیقابی، بەڕێوەبەری دەروازە سنوورییەکانی عێراق و پارێزگاری ئەنبار، دەکرێتەوە.
دەروازەکە، کە تاکە دەروازەی نێوان عێراق و سووریایە، شەش ساڵە بەهۆی داگیرکاریی رێکخراوی تیرۆریستی داعش، داخراوە.
دەروازەی قائیم کەوتووەتە سنووری پارێزگای ئەنبار لە رۆژئاوای عێراق و لە دیوی سووریاش بە دەروازی ئەلبوکەمال ناسراوە، کە کەوتووەتە سنووری پارێزگای دێرەزوور لە رۆژهەڵاتی سووریا.
عێراق و سووریا سێ دەروازەی سنوورییان لەنێواندا هەیە، کە بریتین لە: یەکەم رەبیعە – یەعروبییە؛ رەبیعە لەژێر دەسەڵاتی سوپای عێراق دایە و یەعروبییەش لەژێر دەسەڵاتی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە)یە. دووهەم وەلید- تەنەف وەلید لە عێراق و تەنەف لە سووریا لەژێر دەسەڵاتی سوپای ئەمریکادان. سێهەم قائیم – ئەلبوکەمال، قائیم لە ژێر دەسەڵاتی سوپای عێراقی دایە و ئەلبوکەمالیش لەژێر دەسەڵاتی سوپای سووریایە.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment