ڕووفاتی کوردانی ئێزدی له‌ خانوویێکی شنگال دۆزرایه‌وه‌

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- له‌ خانوویێکی کۆمه‌ڵگه‌ی گڕزه‌کی شنگال چوار ڕووفاتی کوردانی ئێزدی دۆزرانه‌وه‌ که‌ له‌ ساڵی 2014 له‌لایه‌ن داعشه‌وه‌ کوژراون.

کوردپرێس:

خێری عه‌لی ئیبراهیم به‌ڕێوه‌به‌ری ڕێکخراوی ئێزدی بۆ به‌ڵگه‌نامه‌کان ڕای‌گه‌یاند: "له‌ خانوویێکی کۆمه‌ڵگه‌ی گڕزه‌کی شنگال چوار ڕووفاتی کوردانی ئێزدی دۆزرانه‌‌وه که‌ ساڵی 2014 له‌لایه‌ن داعشه‌وه‌ کوژراون به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی بێ ناسنامه‌ و جل و به‌رگن نازانین کێن".

شایانی باسه‌؛ وه‌ک له‌ وێنه‌کاندا ده‌رده‌که‌وێت ته‌نیا ئێسک و پرووسکی ڕووفاته‌کان ماون و له‌ حه‌وشه‌ی خانووه‌که‌ به‌ چیمه‌نتۆ سه‌ریان داپۆشراوه‌.

کۆمه‌ڵگه‌ی گڕزه‌ک سه‌ر به‌ شارۆچکه‌ی گڕعزێره‌ له‌ قه‌زای بعاج‌ که‌ ده‌که‌وێته‌ باشووری شنگال.

سه‌رچاوه‌: ڕووداو

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 86670

Your Comment

You are replying to: .
captcha