شه‌هاب نادری له گفتوگۆ له‌گه‌ڵ کوردپرێسدا سه‌ردانه‌که‌ی ئایه‌توڵڵا خامنه‌یی به هه‌ند وه‌رده‌گرێت و ده‌ڵێت: ڕێبه‌ری باڵای شۆڕش به‌و سه‌ردانه‌ی خۆیان به وردی دۆخی لێقه‌وماوانی بوومه‌له‌رزه‌یان چاودێری کرد، بێ گومان سه‌ردانه‌که‌ی به‌ڕێزیان ده‌بێته هۆی سه‌رچاوه‌ی خێر و ڕه‌حمه‌ت و هیوادارین به‌رپرسه‌کان به خێرایی فه‌رمانه‌کانی به‌ڕێزیان جێبه‌جێ بکه‌ن.
نادری ئاشکرای کرد: ئێمه توانیومانه له گونده‌کانی ناوچه‌ی سه‌لاس له‌سه‌دا سه‌د خزمه‌تگوزاریی سه‌ره‌تایی ئاراسته بکه‌ین و خێوه‌ت و شتومه‌کی پێویست گه‌یێندراوه‌ته لێقه‌وماوانی ئه‌و ناوچه‌یه.
ناوبراو زیادی کرد: ئێستاکه پێویستمان به حه‌مام و ته‌والێت هه‌یه و ڕۆژی ڕابردووش جه‌نابی لاریجانی سه‌ردانی ناوچه‌که‌ی کرد و له نزیکه‌وه دۆخه‌که‌ی بینی.
نادری گله‌یی له ڕه‌وتی دابه‌ش کردنی یارمه‌تییه‌کان کرد و وتی: ئێمه گله‌یی له فه‌رماندار و به‌خشداره‌کان ده‌که‌ین که بۆچی تا ئێستا ئاماری حه‌شیمه‌تی ناوچه‌که‌یان ڕانه‌گه‌یاندووه.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60104
Your Comment