بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سامر غەزبان، وەزیری نەوتی عێراق لە لێدوانێکى رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: نەخشە ڕێگایێکمان دیاری کردووە بە مەبەستى چارەسەرکردنى کێشەکان و پرسى رادەست کردنى نەوتی هەرێمی کوردستان.
وەزیری نەوتی عێراق ئاماژەى بەوەش کردوە، نەوت و گاز موڵکی ھەموو عێراقییەکانە و پێویستە هەموو لایێک پابەندى مادەکانى دەستوور بن، بۆ ئەو نەخشە ڕێگایە کۆمەلێک رێگا و بنەما دانراوە تا پرسى نەوت لەنێوان هەردوو چارەسەر بکرێن.
غهزبان روونیشی کردەوە، ھەولێر و بهغدا ڕێکەوتوون بۆ ئهوهی کۆمەڵێک پرەنسیپی ھاوبەش دیاری بکەن،تا ھەموو کێشەکان لەسەر ئەو بنەمایانە چارەسەربکرێن.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment