کورد نوێنه‌ری له‌ لیژنه‌ی داڕشتنی ده‌ستووری سووریا ده‌بێت

به‌شی جیهان- جه‌یمس جێفری ده‌ڵێت: ناوچه‌ی باکووری ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا که‌ له‌ژێر کۆنتڕۆڵی کورددایه‌ نوێنه‌ری له‌ لیژنه‌ی داڕشتنی ده‌ستووری سووریا ده‌بێت.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕۆژی دووشه‌ممه‌ی ڕابردوو 23ی ئه‌یلوولی 2019 ئانتۆنیۆ گۆتێرێس سکرتێری گشتیی ڕێکخراوی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان باسی له‌ پێکهێنانی لیژنه‌ی نووسینه‌وه‌ی ده‌ستووری سووریا کرد. به‌رپرسانی سووریا ڕایان‌گه‌یاند که‌ ئه‌وان نوێنه‌ریان له‌و لیژنه‌یه‌دا نییه‌ هه‌ر بۆیه‌ بڕیاره‌کانی ئه‌و لیژنه‌یه‌ ڕه‌ت ده‌که‌نه‌وه‌.

هه‌واڵده‌ریی سپۆتنیک ڕاپۆرتی دا که‌ جه‌یمز جێفری نوێنه‌ری تایبه‌تی ئه‌مریکا بۆ کاروباری سووریا له‌ په‌راوێزی کۆبوونه‌وه‌ی کۆمه‌ڵه‌ی ساڵانه‌ی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان و به‌بێ ناوهێنانی کوردی سووریا ڕای‌گه‌یاند: باکووری ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا که‌ له‌ژێر کۆنتڕۆڵی کورده‌کاندایه‌ نوێنه‌ری له‌ لیژنه‌ی داڕشتنی ده‌ستووری سووریا ده‌بێت.

به‌م حاڵه‌شه‌وه‌ ناوبراو ته‌ئکیدی کرده‌وه‌ که‌ ژماره‌ی نوێنه‌رانی ئه‌و ناوچه‌یه‌ له‌ لیژنه‌ی داڕشتنی ده‌ستووری سووریا له‌ دیکه‌ی ناوچه‌کانی سووریا که‌متر ده‌بێت.

جه‌یمز جێفری زیادی کرد: ژماره‌ی ئه‌و که‌سانه‌ی که‌ ڕێکخراوی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان بۆ داڕشتنی ده‌ستووری سووریا هه‌ڵیبژاردووه‌ له‌ باکووری ڕۆژهه‌ڵاتی سووریان و ناتوانم ناوی 150 که‌سایه‌تییه‌که‌ ئاشکرا بکه‌م که‌ وه‌ک ئه‌ندامانی داڕێژه‌ری ده‌ستووری سووریا دیاری کراون.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 86639

Your Comment

You are replying to: .
captcha