سێهه‌م خولی گفتوگۆی لووتکه‌ی ئێران و یه‌کێتیی ئه‌ورووپا له‌ تاران ده‌ستی پێکرد

به‌شی ئێران- سێهه‌م خولی گفتوگۆی ئاستی باڵای کۆماری ئیسلامیی ئێران و یه‌کێتیی ئه‌ورووپا به‌ سه‌رۆکایه‌تیی سه‌یید عه‌باس عێراقچی و هێلێگا شمیت له‌ تاران ده‌ستی پێکرد.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، گفتوگۆکان له‌ ئاستی لووتکه‌ و به‌ سکرتارێتیی سه‌یید عه‌باس عێراقچی جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران و هێلێگا شمیت سکرتێری گشتیی به‌شی ده‌ره‌وه‌ی یه‌کێتیی ئه‌ورووپا ئه‌نجام ده‌بێت.

ستاورۆرس لامبرینیدیز نوێنه‌ری تایبه‌تی مافی مرۆڤ، ستفانۆ ماتڤیسی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ئه‌ورووپیی ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی دانووستانکاری یه‌کێتیی ئه‌ورووپا له‌ گفتوگۆکه‌دا به‌شدار ده‌بن.

له‌و خوله‌ی دانووستانه‌دا هه‌ندێک ته‌وه‌ری جۆربه‌جۆر له‌سه‌ر پێوه‌ندیی دوو لایه‌نه‌ به‌ تایبه‌ت له‌ ڕه‌هه‌ندی ئابووری، بازرگانی، وزه‌، ژینگه‌، گواستنه‌وه‌، مافی مرۆڤ، خوێندنی باڵا، توێژینه‌وه‌ و ته‌کنیک و فه‌رهه‌نگ و هه‌روه‌هاش دوایین گۆڕانکارییه‌کانی ناوچه‌که‌ باس و گفتوگۆیان له‌سه‌ر ده‌کرێت.

بڕیاره‌ ڕۆژی سێشه‌ممه‌ گفتوگۆکان له‌ قه‌باره‌ی کۆڕبه‌ندێک له‌سه‌ر ته‌وه‌ری "هاوکاریی ناڤۆکی: پێشکه‌وتنه‌کان و به‌رژه‌وه‌ندییه‌کان" به‌ ئاماده‌بوونی هێلێگا شمیت و سه‌یید عه‌باس عێراقچی و به‌هرووز که‌ماڵوه‌ندی له‌ ئیسفه‌هان به‌ڕێوه‌ بچێت.

شیاوی ئاماژه‌یه‌؛ ئه‌و گفتوگۆیه‌ درێژه‌ی دوو خولی پێشووتره‌ که‌ له‌ تاران و برۆکسێل پاش جێبه‌جێ کرانی ڕێککه‌وتنی ئه‌تۆمیی نێوان ئێران و 1+5 ئه‌نجام درابوو.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 8663

Your Comment

You are replying to: .
captcha