به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، هه‌رێمی کوردستانی عێراق سه‌ره‌ڕای دژایه‌تیی زۆربه‌ی وڵاتان له‌وان ئه‌مریکا ڕۆژی 25ی ئه‌یلوولی 2017 ڕیفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی له هه‌رێمی کوردستان و ناوچه کێشه‌له‌سه‌ره‌کانی به‌ڕێوه برد. 90 له‌سه‌دی خه‌ڵک ده‌نگی ئه‌رێنییان به ڕیفراندۆم دا به‌ڵام پاشهاته‌کانی بوویه‌هۆی ئه‌وه‌ی که هه‌رێمی کوردستان نیوه‌ی قه‌ڵه‌مڕه‌وی خۆی له‌ده‌ست بدات و به‌ره‌وڕووی قه‌یرانێکی داراییی قورس ببێته‌وه.
ته‌لار له‌تیف یاساناس و نوێنه‌ری پێشووی په‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردستان یه‌ک له به‌رهه‌ڵستکارانی به‌ڕێوه‌چوونی ڕیفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی بوو چوونکه پێی وایه که ئه‌م مه‌سه‌له له‌گه‌ڵ دژایه‌تیی قورسی وڵاتانی جیهان به‌ره‌وڕوو بوویه‌وه.
ناوبراو به ته‌له‌فزیۆنی تی ئێن ئێچی ڕاگه‌یاندووه که ئه‌م مه‌سه‌له بوویه‌هۆی ئه‌وه‌ی که کوردی عێراق هاوپه‌یمانانی سه‌ره‌کیی خۆی له‌ده‌ست بدات.
نوێنه‌ری پێشووی په‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردستان ئاماژه به‌وه ده‌کات که ئه‌مریکا و به‌ریتانیا وه‌ک دوو هاوپه‌یمانی سه‌ره‌کیی کوردی عێراق چیتر په‌یوه‌ندییێکی گه‌رم و گۆڕیان له‌گه‌ڵ هه‌رێمی کوردستان نییه.
ته‌لار له‌تیف پێی وایه که هه‌رێمی کوردستانی عێراق به‌ره‌وڕووی ئاوڕنه‌دانه‌وه و نادیده‌گرتنی نێوده‌وڵه‌تی بۆته‌وه. له سه‌ره‌تادا ده‌بێ ئه‌م ناوچه‌یه کێشه‌کانی له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندیی عێراق چاره‌سه‌ر بکات دواتر هه‌نگاوه‌کانیان به‌ره‌و باشتربوونی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ وڵاتانی دراوسێ هه‌ڵبنێت.
ناوبراو ته‌ئکید ده‌کاته‌وه که کورده‌کانی عێراق به دوای به‌ڕێوه‌چوونی ڕیفراندۆم له‌گه‌ڵ ئاوڕنه‌دانه‌وه‌ی ده‌ولی ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment