به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، دادگای باڵای تورکیا دۆسیه‌ی سه‌ره‌کیی ئه‌نجومه‌نیی سه‌رکردایه‌تیی په‌که‌که‌ی تاوتوێ کرد و سزاگه‌لێکی جۆراوجۆری به سه‌ر 118 سیاسه‌توان و چالاکوانی کورددا سه‌پاند.
ڕۆژی هه‌ینی 27ی ئه‌یلوولی 2019 دادگه‌ی پێداچوونه‌وه کۆبوونه‌وه‌یێکی له‌سه‌ر لێکدانه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیی 134 سیاسه‌توان به ده‌رکردنی حوکمی 14ی ئه‌یپڕێڵی 2009 به‌ڕێوه برد و دادگا بڕیاری له‌سه‌ر دۆسیه‌که دا.
گرینگ‌ترین حوکمه ده‌رکراوه‌کان له‌م دۆسیه‌یه بریتییه له ده‌رکردنی حوکمی یه‌ک ساڵ و سێ مانگ زیندان بۆ ئه‌حمه‌د تورک شاره‌وانی دوورخراوی گه‌وره‌شاری ماردین، ده‌رکردنی حوکمی 9 ساڵ زیندان بۆ مووسا فارس ئۆغۆلاری نوێنه‌ری دیاربه‌کر و پرۆ دۆندار نوێنه‌ری ماردین له په‌رله‌مانی تورکیا به تۆمه‌تی ئه‌ندامێتی له گرووپه تیرۆریستییه‌کان و ده‌رکردنی حوکمی نۆ ساڵ و 8 مانگ زیندان بۆ له‌یلا گۆڤه‌ن نوێنه‌ری جۆله‌مێرگی هه‌ده‌په له په‌رله‌مانی تورکیا به تۆمه‌تی ئه‌ندامێتی له گرووپه تیرۆریستییه‌کان که ئه‌گه‌ری ده‌ستگیری و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی نوێنه‌رایه‌تیی ئه‌و سێ نوێنه‌ره‌ی په‌رله‌مانی تورکیا خراوه‌ته‌ڕوو.
هه‌روه‌ها دادگا حوکمی زیندانی 21 ساڵی بۆ نوێنه‌رانی پێشووی هه‌ده‌په له په‌رله‌مانی تورکیا له‌وان کامران یۆکسک، بایرام ئاڵتوون، حسێن یێڵماز و ڕه‌مه‌زان مۆرقۆچی به تۆمه‌تی ئه‌ندامێتی له گرووپه تیرۆریستییه‌کان په‌سه‌ند کرد و حوکمی زیندانی ته‌ییب ته‌مه‌ل نوێنه‌ری دیکه‌ی هه‌ده‌په له په‌رله‌مانی تورکیا هه‌ڵوه‌شایه‌وه.
سه‌رچاوه: ڕۆژنامه‌ی دیوار
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment