فیگن یۆکسکداغ: ئه‌گه‌ر 22 جار حوکمی ده‌ستگیرکردنم بده‌ن واز له‌ ئه‌ندێشه‌کانم ناهێنم

به‌شی تورکیا- کۆبوونه‌وه‌ی لێکدانه‌وه‌ی دۆسیه‌ی هاوسه‌رۆکی پێشووی پارتی دیموکراتی گه‌لان له‌ لقی 16ی دادگه‌ی سزا قورسه‌کانی ئه‌سته‌نبۆڵ به‌ڕێوه‌ چوو و فیگن یۆکسکداغ ڕای‌گه‌یاند: نه‌ک 2 جار 22 جاریش حوکمی ده‌ستگیرکردنم بده‌ن واز له‌ ئه‌ندێشه‌کانم ناهێنم.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕۆژی هه‌ینی 27ی ئه‌یلوولی 2019 دادگایی‌کردنی فیگن یۆکسکداغ هاوسه‌رۆکی پێشووی پارتی دیموکراتی گه‌لان له‌ لقی 16ی دادگه‌ی سزا قورسه‌کانی ئه‌سته‌نبۆڵ ده‌ستی پێکرد و یۆکسکداغ له‌ به‌رگرینامه‌ی خۆیدا ڕای‌گه‌یاند: "ئه‌نجامه‌کان له‌و سیاسه‌ته‌ تۆڵه‌سه‌ندنانه‌وه‌ که‌ دژی هه‌ده‌په‌ پێوشوێنگری ده‌کرێت، ئابڕووچوونێکی سیاسی بۆ ده‌سه‌ڵاته‌. من هیچ شه‌رعییه‌تێک بۆ ئه‌و دادگه‌یه‌ قایل نابم که‌ بۆ به‌رده‌وامیی حوکمی ده‌ستگیرکردنم پێکهاتووه‌ و به‌م بۆنه‌وه‌ له‌ دادگه‌ ئاماده‌ بووم که‌ به‌رگری له‌ هه‌نگاو، لێدوان و ئه‌ندێشه‌کانم بکه‌م که‌ به‌ نوێنه‌رایه‌تی له‌ گه‌ل ئه‌نجامم داوه‌. نه‌ک 2 جار 22 جاریش حوکمی ده‌ستگیرکردنم بۆ ده‌ربکه‌ن واز له‌ ئه‌ندێشه‌کانم ناهێنم."

یۆکسکداغ زیادی کرد: "ئه‌و لێدوانانه‌ی که‌ ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان دوای ده‌رکردنی حوکمی دووباره‌ی ده‌ستبه‌سه‌رکردنی ئێمه‌ ڕای‌گه‌یاندووه نه‌ک وه‌ک سه‌رۆک کۆماری وڵاتێک به‌ڵکوو وه‌ک سه‌رۆکی حیزبێکی سیاسی ڕای‌گه‌یاندووه‌. ده‌ستێوه‌ردانێک که‌ له‌لایه‌ن سه‌رۆکایه‌تیی ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێکار له‌سه‌ر ده‌زگای داد ئه‌نجام ده‌درێت ئافه‌تێکه‌ که‌ سنووره‌کانی ته‌حه‌مولی نه‌هێشتووه‌. له‌ دوایین هه‌ڵبژاردنی خۆجێیی تورکیا حیزبی هه‌ده‌په‌ گرنگ‌بوونی خۆی سه‌لماند. پارتی ده‌سه‌ڵاتداری تورکیا خه‌ریکه‌ ورده‌ ورده‌ پێگه‌ی خۆی له‌ده‌ست ده‌دات و به‌ره‌و ڕووخان ده‌ڕوات به‌م بۆنه‌یه‌ که ڕووی کردۆته‌ ده‌ست‌پێکردنی‌ سیاسه‌تی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌ دژی ئێمه.‌"

ناوبراو له‌ درێژه‌ی لێدوانه‌کانیدا ئاماژه‌ی به‌ مه‌سه‌له‌ی دوورخستنه‌وه‌ی هاوسه‌رۆکی شاره‌وانیی گه‌وره‌شاره‌کانی دیاربه‌کر- ماردین و وان کرد و گوتیشی: "په‌لاماری سیاسی، نادادپه‌روه‌ری و پیلانداڕێژییه‌کان که‌ ئه‌نجام ده‌درێت کۆتاییی ده‌سه‌ڵاتی حیزبی ده‌سه‌ڵاتداری لێده‌که‌وێته‌وه‌. ئێمه‌ له‌ هه‌ر شوێنێکدا بین چ شه‌قام، چ دادگه‌ و چ بینای حیزب هه‌نگاوه‌کانمان بۆ ئاینده‌ی گه‌ل و پاسه‌وانی له‌ یاسای دیموکراتی ئه‌وان هه‌ڵده‌گرین. ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌ سیاسییه‌ ساڵگارێکه‌ که‌ سیاسه‌ته‌کانی له‌سه‌ر مه‌رگ و پێکدادان به‌ره‌وپێش ده‌بات. له‌ ئێستادا بۆ سه‌رپۆش‌دانان له‌سه‌ر ڕاستییه‌کان له‌ ڕێگای کردنه‌ئامانجی هه‌ده‌په‌ هه‌وڵه‌کانی بۆ شاردنه‌وه‌ی ڕاستییه‌کان خستۆته‌ گه‌ڕ. سه‌رجه‌م ئه‌م کارانه‌ بۆ پاکتاوکردنی هه‌ده‌په‌یه‌."

دادگه‌ پاش خوێندنه‌وه‌ی به‌رگرینامه‌ی یۆکسکداغ حوکمی ده‌ستبه‌رکردنی دووباره‌ی ناوبراوی ده‌رکرد.

سه‌رچاوه‌: ڕۆژنامه‌ی دیوار

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 86625

Your Comment

You are replying to: .
captcha