گۆڤارێکی ئه‌مریکی: ئه‌مریکا ده‌ستبه‌رداری‌ کورده‌کانی عێراق بووه‌

به‌شی جیهان- گۆڤاری هیڵ نووسیی: دوای به‌ڕێوه‌چوونی ڕیفراندۆمی سه‌ربه‌خۆییی هه‌رێم له‌ ساڵی 2017 چیتر هه‌رێم جێگه‌یێکی له‌ ئامانجه‌ ستراتێژیکه‌کانی ئه‌مریکادا نییه‌ له‌ حاڵێکدا ده‌کرێت یه‌ک له‌ کۆله‌که‌ ستراتێژییه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناڤینی ئه‌مریکا و سه‌قامگیرییه‌که‌ی بێت.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، گۆڤاری هیڵی نزیک له‌ ئه‌نجومه‌نی پیران و کۆنگرێسی ئه‌مریکا له‌ یادداشتێکدا ڕه‌خنه‌ی له‌ سیاسه‌تی ئه‌مریکا له‌ به‌رانبه‌ر کوردی عێراق گرتووه‌ و له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که‌ ئه‌مریکا ده‌ستبه‌رداری کوردی عێراق بووه‌ هاتۆته‌ ده‌نگ.

گۆڤاره‌که‌ ته‌ئکیدی کردووه‌ که‌ هه‌رێمی کوردستان له‌ حاڵێکدا که‌ ئه‌مریکا له‌ ئێستادا به‌ره‌وڕووی کێشه‌یێکی به‌رفراوان به‌تایبه‌ت له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی ناڤین بۆته‌وه‌ شه‌ریکێکی متمانه‌پێکراو بۆ واشنتنه‌ و به‌ شێوه‌یێکی به‌رچاو بۆ به‌رژه‌وه‌ندییه‌ نیشتیمانییه‌کانی ئه‌مریکا حه‌یاتییه‌. ئه‌و ناوچه‌یه‌ هاوکارییێکی به‌رچاوی بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعش له‌گه‌ڵ ئه‌مریکا بووه‌ و ده‌توانێت ئاسته‌نگێک له‌ به‌رده‌م توندئاژۆیی بێت.

به‌ڵام گۆڤاره‌ ئه‌مریکییه‌که‌ ڕه‌خنه‌ی له‌وه‌ گرتووه‌ که‌ هه‌رێمی کوردستانی عێراق چیتر جێگه‌یێکی له‌ چوارچێوه‌ی ئامانجه‌ ستراتێژییه‌کانی ئه‌مریکادا نییه‌ و له‌لایه‌ن واشنتنه‌وه‌ له‌به‌رچاو ناگیردرێت. به‌ بۆچوونی گۆڤاره‌که‌، کورده‌کانی عێراق دوای به‌ڕێوه‌چوونی ڕیفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی له‌ ڕۆژی 25ی ئه‌یلوولی 2017 له‌ قۆناغه‌ هه‌ستیاره‌کاندا له‌لایه‌ن ئه‌مریکاوه‌ نادیده‌ گیراون‌ و ئه‌مریکاش له‌ هه‌ندێک ڕووداودا یارمه‌تیی کورده‌کانی نه‌داوه‌.

دوو نووسه‌ری یادداشته‌که‌ که‌ هه‌ردووکیان به‌ڕێوه‌به‌ری دوو په‌یمانگای توێژینه‌وه‌ن مانگی ڕابردوو سه‌ردانی هه‌رێمی کوردستانیان کرد و سه‌نگه‌ره‌کانی هێزی پێشمه‌رگه‌یان به‌ سه‌ر کرده‌وه‌. ئه‌و دوو توێژه‌ره‌ی کاروباری ڕۆژهه‌ڵاتی ناڤین و کورد پاسه‌وانی هێزی پێشمه‌رگه‌ له‌ ناوچه‌ی ژێر کۆنتڕۆڵی کورد له‌ به‌رانبه‌ر داعش و هه‌روه‌ها هاوکاریی ئه‌وان له‌گه‌ڵ هێزی عێراق و ئه‌مریکایان ستایش کردووه‌ به‌ڵام ڕایان‌گه‌یاندووه‌ که‌ هێزه‌ کوردییه‌کان گله‌ییان له‌ که‌مبوونی چه‌ک و که‌ره‌سته‌ی سه‌ربازیی گونجاو هه‌یه‌ که‌ له‌ یادداشته‌که‌دا ئه‌م مه‌سه‌له‌یان به‌ زه‌ره‌ری هه‌نگاوه‌کان بۆ پاراستنی ناوچه‌که‌ و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعش زانیوه‌ و داوایان له‌ ئه‌مریکا کردووه‌ که‌ به‌رده‌وام بێت له‌ ڕاهێنان و پڕچه‌ککردنی هێزی پێشمه‌رگه‌ی هه‌رێمی کوردستان چونکه‌ ئه‌گه‌ر ئه‌مریکا درێژه‌ به‌ ڕاهێنان و پڕچه‌ککردنی هێزی پێشمه‌رگه‌ بدات ئه‌وا هێزی پێشمه‌رگه‌ ده‌توانێت سه‌قامگیریی باکووری عێراق بچه‌سپێنێت.

نووسه‌رانی یادداشته‌که‌ باسیان له‌ پشتیوانیی ئه‌مریکا له‌ کوردی سووریا کردووه‌ به‌ڵام له‌ به‌راورد له‌گه‌ڵ ئه‌و دوو ناوچه‌ کوردنشینه‌ ئاماژه‌یان به‌ تایبه‌تمه‌ندییه‌کانی هه‌رێمی کوردستان له‌وان هه‌بوونی دوو فڕۆکه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی و ئه‌من، شاره‌ گه‌وره‌کان، هه‌بوونی ژێرخانی گونجاو و هتد کردووه‌ که‌ ئه‌گه‌ر ئه‌مریکا پشتیوانییێکی زیاتر له‌ کوردی عێراق له‌وان سه‌رمایه‌دانه‌ریی زیاتر بکات ده‌توانێت ئه‌و ناوچه‌یه‌ بکاته‌ ناوچه‌یێکی پێشکه‌وتووتر.

گۆڤاری هیڵ وه‌بیری ده‌هێنێته‌وه‌ که‌ کوردستانی عێراق ده‌ورێکی گرنگی له‌ ڕووداوه‌ سه‌ربازییه‌کانی ناوچه‌که‌ و ده‌ستێوه‌ردانی ئه‌مریکا له‌ هه‌ندێک بابه‌ت وه‌ک ڕووخانی سه‌دام و ناردنی یارمه‌تیی سه‌ربازیی بۆ کوردی سووریا بینیوه‌ و پشتیوانیی زیاتر له‌و ناوچه‌یه‌ له‌پێناو پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی ئه‌مریکا به‌ زه‌رووری ده‌زانێت.

نووسه‌رانی یادداشته‌که‌ ئامۆژگارییان به‌ ده‌وڵه‌تی ئه‌مریکا کردووه‌ که‌ له‌ موناقه‌شه‌ی نێوان کورد و ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندیی عێراق ته‌داخول بکات و له‌ ڕێگای دروست‌کردنی هاوسه‌نگی یارمه‌تیی هه‌ولێر و به‌غداد بدات له‌ ڕێگای چاره‌کردنی ناکۆکییه‌کانیان به‌ستێنی سه‌قامگیریی زیاتری عێراق و هه‌رێمی کوردستان بڕه‌خسێنن.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 86624

Your Comment

You are replying to: .
captcha