په‌یمانگای IHS: ئاستی ناردنکاریی نه‌وتی عێراق و هه‌رێمی کوردستان به‌رز بۆته‌وه‌

به‌شی جیهان- په‌یمانگای IHSی مارکیت به‌ پشتبه‌ستن به‌ داتاکانی ئێستا باس له‌ به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی ناردنکاریی نه‌وتی خاوی عێراق و هه‌رێمی کوردستان بۆ بازاڕه‌ جیهانییه‌کان ده‌کات.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، په‌یمانگای IHSی مارکیت ڕاپۆرتێکی له‌باره‌ی ڕێژه‌ی هه‌نارده‌کردنی نه‌وتی خاوی عێراق و ناوچه‌ی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری کورد له‌ باکووری ئه‌و وڵاته‌ ئه‌نجام داوه‌.

به‌پێی ڕاپۆرته‌که‌، ئاستی هه‌نارده‌کردنی نه‌وتی خاوی عێراق له‌ مانگی ئه‌یلوول بۆ زیاتر له‌ 3.7 ملیۆن به‌رمیل نه‌وتی ڕۆژانه‌ گه‌یشتووه‌ و هه‌ر مانگ‌ ئاستی هه‌نارده‌کردنی نه‌وته‌که‌ی بۆ وڵاتی چین به‌رز ده‌بێته‌وه‌.

په‌یمانگای IHS مارکیت ئاماژه‌ی به‌ موناقه‌شه‌ی نێوان هه‌رێمی کوردستان و ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندیی عێراق و ته‌نگه‌ژه‌کانی ئێستای ئه‌و وڵاته‌ ده‌کات به‌ڵام ته‌ئکیدی کردووه‌ که‌ ئه‌م مه‌سه‌لانه‌ ناتوانێت ئاستی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت که‌م بکاته‌وه‌ و به‌ له‌به‌رچاوگرتنی تواناکانی ئێستا پۆتانسییه‌لی به‌رزکردنه‌وه‌ی ئاستی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت له‌ عێراق و هه‌رێمی کوردستان له‌ئارادایه‌.

په‌یمانگای IHS مارکیت به‌ پشتبه‌ستن به‌ داتاکانی ئێستا ئاستی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت له‌ عێراق و هه‌رێمی کوردستانی له‌ مانگی ڕابردوو به‌ نزیکه‌ی 4.97 ملیۆن به‌رمیل نه‌وتی ڕۆژانه‌ خه‌ملاندووه‌.

په‌یمانگای IHS له‌ ڕاپۆرته‌که‌یدا ده‌ڵێت: له‌ حاڵێکدا که‌ هه‌نارده‌کردنی ئاستی نه‌وتی عێراق بۆ وڵاتی چین و ده‌وروبه‌ری زیاتر ده‌بێته‌وه‌، نه‌وتی هه‌رێمی کوردستان له‌ ڕێگای هێڵی بۆریی تورکیاوه‌ ڕه‌وانه‌ی بازاڕه‌کانی ئه‌ورووپا ده‌کرێت و به‌غداش ده‌یه‌وێت له‌ ڕێگای دامه‌زراندنی هێڵی بۆریی نوێی نه‌وتی بۆ تورکیا نه‌وتی خاوی به‌رهه‌مهێنراوی ناوچه‌ی جێناکۆکی که‌رکووک ڕه‌وانه‌ی ئه‌ورووپا بکات.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 86601

Your Comment

You are replying to: .
captcha