دۆسیه‌ی سری سوره‌یا ئۆنده‌ر ڕه‌وانه‌ی دادگه‌ی ده‌ستووری تورکیا کرا

به‌شی تورکیا- دۆسیه‌ی ئه‌ندامی دانوستانکاری ئیمرالی و نوێنه‌ری پێشووی هه‌ده‌په‌ له‌ په‌رله‌مان ڕه‌وانه‌ی دادگه‌ی ده‌ستووری تورکیا کرا.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، دۆسیه‌ی سری سوره‌یا ئۆنده‌ر ئه‌ندامی دانوستانکاری ئیمرالی و نوێنه‌ری پێشووی هه‌ده‌په‌ له‌ په‌رله‌مان ڕه‌وانه‌ی دادگه‌ی ده‌ستووری تورکیا کرا.

له‌و دۆسیه‌دا سری سوره‌یا ئۆنده‌ر له‌لایه‌ن لقی 26ی دادگای سزا قورسه‌کانی ئه‌سته‌نبۆڵه‌وه‌ به‌ بۆنه‌ی گوته‌کانی له‌ نه‌ورۆزی 2013ی زایینی و به‌ تۆمه‌تی "بانگه‌شه‌ بۆ گرووپه‌ تیرۆریستییه‌کان" حوکمی سێ ساڵ و شه‌ش مانگ زیندانی بۆ ده‌رکرا و دواتر له‌لایه‌ن دادگه‌ی پێداچوونه‌وه‌وه‌ په‌سه‌ند و جێبه‌جێ کرا.

دواتر ئۆنده‌ر له‌سه‌ر ئه‌و حوکمه‌ زیندانی کرا و پارێزه‌رانی سه‌ردانی دادگه‌ی ده‌ستووری تورکیایان کرد و به‌ دوای داپه‌ڕه‌ پێویسته‌کان دادگه‌ی باڵا حوکمی له‌سه‌ر لێکدانه‌وه‌ی دووباره‌ی دۆسیه‌ی سری سوره‌یا ئۆنده‌ر ده‌رکرد.

سه‌رچاوه‌: ڕۆژنامه‌ی دیوار

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 86599

Your Comment

You are replying to: .
captcha