کورد له‌ ئاینده‌دا ڕێخۆشکه‌ر ده‌بێت بۆ سه‌رکه‌وتنی ئۆپۆزیسیۆن به‌ سه‌ر AKP

به‌شی جیهان- په‌یمانگای واشنتن له‌ ئه‌مریکا شرۆڤه‌یێکی له‌باره‌ی کارتێکه‌ریی ده‌نگی کورد به‌تایبه‌ت کوردی ئه‌سته‌نبۆڵ له‌سه‌ر به‌هێزبوونه‌وه‌ی لایه‌نی ئۆپۆزیسیۆنی تورکیا ئه‌نجام داوه‌ و ته‌ئکیدی کردووه‌ که‌ کورد له‌ داهاتوودا ده‌توانێت به‌شدارییێکی به‌رفراوانی ببێت و ڕێخۆشکه‌ر بێت بۆ سه‌رکه‌وتنی ئۆپۆزیسیۆن به‌ سه‌ر پارتی ده‌سه‌ڵاتداری داد و گه‌شه‌ و زه‌مینه‌ی ده‌سته‌به‌ربوونی مافه‌کانی خۆی فه‌راهه‌م بکات.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، له‌ دوایین هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانییه‌کانی شاری ئه‌سته‌نبۆڵی تورکیا نوێنه‌ری پارتی کۆماریخوازی گه‌ل (CHP) توانیی سه‌رکه‌وتن به‌ سه‌ر کاندیده‌که‌ی ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان وه‌ده‌ست بێنێت و شکست نه‌خواردنی ئه‌ردۆغان و حیزبه‌که‌ی له‌ هه‌ڵبژارن بخاته‌ ژێر پرسیاره‌وه‌ به‌ڵام په‌یمانگای واشتن بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی ناڤین له‌ ئه‌مریکا سه‌رکه‌وتنی کاندیده‌که‌ی پارتی کۆماریخوازی گه‌لی لێک دایه‌وه‌ و نووسیی: ده‌نگی کورده‌کانی ئه‌سته‌نبۆڵ ده‌ورێکی به‌رچاوی له‌ سه‌رکه‌وتنی ئه‌کره‌م ئیمام ئۆغڵۆ بوو.

په‌یمانگاکه‌ پێی وایه‌ که‌ پارتی ده‌سه‌ڵاتدار به‌ سه‌رکردایه‌تیی ئه‌ردۆغان ته‌نها کورده‌کانی بۆ سه‌رکه‌وتن له‌ هه‌ڵبژاردن ده‌وێت و کوردیش به‌ باشی ئه‌مه‌ی ده‌رک کردووه‌. به‌هۆی نه‌بوونی سه‌رکرده‌ کورده‌کان که‌ له‌ زیندانن کورد ده‌سته‌به‌ربوونی مافه‌کانی له‌ پشتیوانی‌کردن له‌ کاندیده‌که‌ی ئۆپۆزیسیۆن ده‌بینێته‌وه‌.

په‌یمانگای ڕۆژهه‌ڵاتی ناڤین پێی وایه‌ که‌ کورده‌کانی تورکیا ده‌رکیان کردووه‌ که‌ ناتوانن بۆ ده‌سته‌به‌ربوونی مافه‌کانیان چاوه‌ڕوانی یارمه‌تیی ئۆپۆزیسیۆنی تایبه‌تی پارتی کۆماریخوازی گه‌ل له‌ چاو پارتی ده‌سه‌ڵاتدار و ئه‌ردۆغان بن به‌ڵام ده‌توانن له‌ ڕێگای به‌شداری‌کردن له‌ هه‌ڵبژاردن زه‌مینه‌ی شکستی ئه‌ردۆغان فه‌راهه‌م بکه‌ن که به‌رده‌وام‌ کورد و سه‌رکرده‌ کوردییه‌کانی تورکیای سه‌رکوت کردووه‌.

په‌یمانگاکه‌ باسی له‌وه‌ش کردووه‌ که‌ کورده‌کانی ئه‌سته‌نبۆڵ و ئه‌و شوێنانه‌ی که‌ موناقه‌شه‌ی ده‌نگیان له‌سه‌ره‌ له‌ ڕێگای پشتیوانی‌کردن له‌ پارتی کۆماریخوازی گه‌ل وه‌ک گرنگترین حیزبی به‌رهه‌ڵستکاری ئه‌ردۆغان ده‌توانن به‌شداریی سه‌مبۆلیک و کارتێکه‌رییان له‌سه‌ر لایه‌نی سیاسیی تورکیا بپارێزن. له‌لایێکه‌وه‌ پارتی کۆماریخوازی گه‌لی تورکیا به‌و ئه‌نجامه‌ گه‌یشتووه‌ که‌ کورده‌کان ده‌ورێکی به‌رچاویان له‌ پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌کان هه‌یه‌ که‌واته‌ ئه‌و حیزبه‌ مافی کورده‌کان به‌لایه‌وه‌ گرنگه‌ و له‌ ڕێگای داواکاری بۆ ڕچاوکردنی مافی کورد سه‌رمایه‌دانه‌رییان له‌سه‌ر ده‌نگی کورد به‌تایبه‌ت ده‌نگی کورده‌کانی ئه‌سته‌نبۆڵ کردووه‌.

په‌یمانگای واشنتن به‌ له‌به‌رچاوگرتنی داواکاریی پارتی کوردیی دیموکراتی گه‌لان له‌ کورده‌کانی ئه‌سته‌نبۆڵ بۆ ده‌نگدان به‌ کاندیدی پارتی کۆماریخوازی گه‌ل له‌ به‌رانبه‌ر کاندیده‌که‌ی ئه‌ردۆغان باسی له‌ ئه‌گه‌ری دروست‌بوونی هاوپه‌یمانێتیی نێوان پارتی کۆماریخوازی گه‌ل و پارتی دیموکراتی گه‌لان کردووه‌ که‌ ئه‌گه‌ر ئه‌و هاوپه‌یمانێتییه‌ دروست بکرێت ده‌توانین به‌شدارییێکی زیاتری کورد له‌ هه‌ڵبژاردنه‌کان ببینین.

په‌یمانگای واشنتن له‌ کۆتاییی شرۆڤه‌که‌یدا باسی له‌وه‌ کرد که‌ کورده‌کان به‌و ئه‌نجامه‌ گه‌یشتوون که‌ به‌بێ دروست‌کردنی هاوپه‌یمانێتی ناتوانن گۆڕانکارییێکی ڕاسته‌قینه‌ له‌ تورکیا به‌دی بێنن به‌م بۆنه‌وه‌ چاوه‌ڕوان ده‌کرێت هێشتا‌ به‌کارهێنانی ده‌نگه‌کانیان وه‌ک ڕێگایێکی ڕه‌وا بۆ گه‌یشتن به‌ مافه‌کانیان به‌کار بێنن.

نووسه‌ری شرۆڤه‌که‌ پێی وایه‌ که‌ له‌ ئێستادا دۆخه‌که‌ له‌ به‌رژه‌وه‌ندیی کوردی ئه‌سته‌نبۆڵ و حیزبه‌که‌یانه‌ که‌ دووهه‌مین حیزبی ده‌سه‌ڵاتداری ئۆپۆزیسیۆن له‌ تورکیایه‌. کورده‌کانی ئه‌سته‌نبۆڵ قسه‌ی خۆیانیان کرد و حیزبه‌کانی تورکیا له‌ هه‌ڵبژاردنی داهاتوودا ته‌رکیز له‌سه‌ر ڕاکێشانی ده‌نگی ئه‌وان ده‌که‌ن.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 86597

Your Comment

You are replying to: .
captcha