بوردومانەکانی سوپای تورکیا لە هەرێمی کوردستان سێ کوژراو و برینداری لێکەوتەوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- فڕۆکە شەڕکەرەکانی سوپای تورکیا دیسان بناری قەندیل و گوندەکانی شارۆچکەی پشدەریان بۆردومان کرد و بۆردوومانەکەش کوژراوێک و بریندارێکی لێکەوتەوە.

کوردپرێس:

شەوی چوارشەمە لە سەر پێنجشەمە 25ی ئەیلوولی 2019، کاتژمێر٠٩:٣٠ فڕۆکە شەڕخوازەکانی دەوڵەتی تورکیا گوندی زێوکە، ئالیەڕەش و کونەمارەیان لە شارۆچکەی پشدەر و بناری قەندیل بۆردوومان کرد و بەو هۆیەشەوە هاووڵاتییێک گیانی لە دەست دا و دوو هاووڵاتی بریندار بوونە.

سەرچاوەیێکیش بە ڕۆژنیوزی ڕاگەیاندووە، جگە لە زیانە گیانییەکان، زیانێکی زۆر بە باخ و موڵکوماڵی هاووڵاتییان کەوتووە.

ئێوارەی هەمان ڕۆژیش کاتژمێر٠٥:٠٠ بەهۆی بۆردوومانی فڕۆکەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر گەلی کانی مازی لە شارەدێی چەمانکێ گەنجێکی تەمەن ٢٠ساڵ شەهید بوو.

په‌یامنێری كوردستان24 له‌ ناوچه‌كه‌ رایگه‌یاند، بۆردومانەکە سەرەتا گوندی زێوکەی گرتووه‌تەوە، کە دەکەوێتە بەرامبەر گوندی شێنێ لەسنووری پشدەر.

کوردستان24 لە زاری شایەتحاڵانەوە رایگەیاند، ئەوەی زانراوە تا ئێستا دوو هاووڵاتی لە گوندی زێوکە بەناوەکانی عومەر کوێخا عەبدوڵڵا و دیلمان رەسووڵ عەبدوڵڵا کە مام و برازان بریندار بوون.

ئاماژە بەوەش دەکەن بەهۆی سەختیی بۆردومانەکان ناتوانرێ ئەمبوڵانس و خەڵکیش بەهانای بریندار و خەڵکی گوندەکەوە بچن.

News Code 86593

Your Comment

You are replying to: .
captcha