دەبێت وەک هەرێمێکی فیدراڵی مامەڵە لەگەڵ هەرێمی کوردستان بکرێت

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەمڕۆ چوارشەممە مەسرور بارزانی، پێشوازی کرد لە مارشال بيلينگسلى، ياريده‌ده‌رى وه‌زيرى گه‌نجينه‌ى ئه‌مه‌ريكا تایبەت بە رووبەڕووبوونەوەی پارەدارکردنی تیرۆر.

کوردپرێس: لە دیدارەکەدا، کە ستیڤن فەیگن، کۆنسوڵی گشتی ئەمەریکا لە هەولێر ئامادەی بوو، یاریدەردەری وەزیری گەنجینەی ئەمەریکا ئاماژەی بەوەکرد، کە هەرێمی کوردستان لە گەشەکردنێکی بەردەوامدایە و ویلایه‌تە یەکگرتووەکانی ئەمەریکاش ئامادەیە پشتگیریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بکات، بەتایبەتیش لە بواری رێکخستنەوە و پەرەپێدانی سیستەمی بانکی.

ئەو بەرپرسەى ئەمریکا جەختیشی لە گرنگی بەردەوام بوونی هاوکاری کردن و چاکسازی کردن لە هێزەکانی پێشمەرگەدا کرده‌وه‌.

لاى خۆیەوە سەرۆکی حکوومەتی هەرێم ، تیشکی خستە سەر کارنامەی کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەتایبەتی لە بواری ئابووری، کە ئامانجی ئەوەیە ئابووری هەرێمی کوردستان هەمەچەشن بکرێت و تەنیا پشت بە یەک سەرچاوەی داهات نەبەسترێت.

بارزانی لە بارەی پرۆسەی گفتوگۆ لەگەڵ حکوومەتی فیدرالیش روونی کردەوە، کە گفتوکۆکان لە سەر چەند ئاستێك بەردەوامن و بە باشی بەڕێوەدەچن، بەو ئومێدەی بگەینە رێککەوتنێک کە مافە دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستان پارێزراوبن.

بارزانى جەختی کردوەتەوە، دەبێ وەک هەرێمێکی فیدراڵی دانپێدانراو لە دەستوور، مامەڵە لەگەڵ هەرێمی کوردستان بکرێت.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 86585

Your Comment

You are replying to: .
captcha