به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، له میانی كردنه‌وه‌ی 75هه‌مین كۆبوونه‌وه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان سه‌ركۆماری توركیا گوتارێكی پێشكه‌ش كرد و تیشکی خسته سه‌ر قه‌یرانی سووریا و ڕای‌گه‌یاند: توركیا زۆرترین زیانی له مه‌ترسیی داعش به‌ركه‌وتووه. ئه‌م ڕێكخراوه له‌لایێکه‌وه په‌لاماری سنووره‌كانمانی ده‌دا و له‌لایێکی دیکه‌شه‌وه له ڕێگه‌ی په‌لاماری خۆكوژییه‌وه له شاره‌كانماندا بووه‌هۆی گیان له‌ده‌ستدانی سه‌دان هاووڵاتیمان و ڕاسته‌وخۆ په‌لاماری دڵمانی دا. تورکیا جددیترین و یه‌كه‌م گورزی له داعش وه‌شاند. توركیا به ئۆپه‌راسیۆنی قه‌ڵغانی فورات سێ هه‌زار و 500 چه‌كداری داعشی له چالاكی خست و قۆناغی له‌ناوبردنی داعشمان ده‌ست پێكرد. هاوكات ئێمه پێشه‌نگ بووین له ڕێگریی كردن و دیپۆرت‌كردنه‌وه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه هه‌وڵیان ده‌دا بچنه ڕیزه‌كانی داعشه‌وه.
ئه‌ردۆغان باسی له مه‌سه‌له‌ی په‌نابه‌رانی سووریی نیشته‌جێی تورکیا کرد و جه‌ختی کرده‌وه: له ماوه‌ی هه‌شت ساڵ ڕابردوودا 40 ملیار دۆلارمان بۆ په‌نابه‌ران خه‌رج كردووه. ئایا هیچ هاوكارییێک بۆ توركیا نێردراوه؟ تا ئێستا یه‌كێتیی ئه‌ورووپا ئه‌ویش له ڕێگه‌ی دامه‌زراوه خێرخوازییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانه‌وه بڕی سێ ملیۆن یۆرۆی ناردووه بۆ ده‌زگای ئافاد و مانگی سووری توركی نه‌ک بۆ بودجه‌كه‌مان. 365 هه‌زار په‌نابه‌ری سووریی له وڵاته‌كه‌مانه‌وه گه‌ڕاونه‌ته‌وه بۆ ئه‌و ناوچانه‌ی ئارامییان بۆ گه‌ڕاوه‌ته‌وه له‌وان جرابلۆس. نزیكه‌ی نیوه‌ی په‌نابه‌ره سوورییه‌كان ته‌مه‌نیان له خوار 18 ساڵه‌وه‌یه. ژماره‌ی ئه‌و منداڵه سوورییانه‌ی له توركیا له‌دایكبوون له 500 هه‌زار نزیک بووه‌ته‌وه. ئێمه ته‌نها شوێنی حه‌وانه‌وه‌مان بۆ دابین نه‌كردوون به‌ڵكوو هه‌موو خزمه‌تگوزارییێكی په‌روه‌رده و ته‌ندروستییشیان بۆ ده‌سته‌به‌ر كراوه. له به‌رانبه‌ر ئه‌مه‌دا جیهان زۆر خێرا ڕێگرییه‌كانی له ده‌ریای ناوه‌ڕاست و ته‌له دڕكاوییه‌كانی سنووره‌كانیانی به ڕووی ملیۆنان سته‌ملێكراودا بیر چووه‌وه به‌تایبه‌تی جیهان زۆر به خێرایی ئایلانی بچووكی بیر چووه‌وه. بیرتان نه‌چێت ده‌كرێت ڕۆژێک هه‌مان دۆخ به‌سه‌ر ئێوه‌شدا بێت چونكه ئایلانه‌كان یه‌ک دانه نیین و هه‌زاران و ملیۆنانن و پێویسته له‌سه‌رمان ڕێوشوێن له به‌رانبه‌ر هه‌موو ئه‌وانه‌دا بگرینه به‌ر.
سه‌رۆک کۆماری تورکیا زیادی کرد: بۆ چاره‌کردنی قه‌یرانی مرۆییی سووریا سێ ته‌وه‌ری سه‌ره‌کی هه‌یه که ده‌بێ ئاوڕێکی جیدییان لێ بدرێته‌وه. یه‌که‌م؛ ده‌ستپێکردنی کاری جیدیی لیژنه‌ی ده‌ستووری نوێی سووریایه که ئێمه تێڕوانینێکی تایبه‌تمان له‌باره‌ی پاراستنی سه‌روه‌ریی سووریا و دروست‌کردنی یه‌کڕیزیی سیاسی له‌و وڵاته هه‌یه. دووهه‌م؛ مه‌سه‌له‌ی ئیدلب و ڕێککه‌وتننامه‌ی سۆچییه که ڕێگری له هاتنی 4 ملیۆن په‌نابه‌ران کردووه. سێهه‌م؛ له‌ناوبردنی گرووپێک له‌ژێر ناوی سوپای سووریای دیموکراته که له ڕۆژهه‌ڵاتی فورات هه‌وڵه‌کانی بۆ شه‌رعییه‌ت به‌خشین به PKK/PYD چڕ کردۆته‌وه و یه‌ک له‌سه‌ر چوار خاکی ئه‌و وڵاته‌ی داگیر کردووه. تا ئه‌و کاته‌ی که عه‌قڵییه‌تێکی یه‌کسانمان به گرووپه تیرۆریستییه‌کان نه‌بێت ناتوانین ڕێچارێکی هه‌میشه‌یی بۆ قه‌یرانی سووریا بدۆزینه‌وه.
سه‌رۆک کۆماری تورکیا له درێژه‌ی وته‌کانیدا باسی له دامه‌زراندنی ناوچه‌ی ئارام له باکووری سووریا کرد و گوتی: له یه‌که‌م قۆناغدا نییه‌تمان دامه‌زراندنی ڕێڕه‌وی ئاشتییه له قووڵاییی 30 کیلۆمه‌تری و درێژاییی 480 کیلۆمه‌تریی باکووری سووریا و نێشته‌جێ‌کردنی دوو ملیۆن په‌نابه‌ری سووریا هه‌ڵبه‌ت به پشتیوانیی کۆمه‌ڵگه‌ی ده‌ولی. له کاتێکدا ئه‌و ناوچه‌یه دروست کرا ئه‌م شانسه به ئێمه ده‌دات که یه‌ک بۆ دوو ملیۆن په‌نابه‌ری سووریا له‌و ناوچه‌یه نیشته‌جێ بکه‌ین. چ ئه‌مریکا بێت، چ هێزی هاوپه‌یمانێتیی نێوده‌وڵه‌تی و چ ڕووسیا و ئێران ده‌توانین به‌یه‌که‌وه په‌نابه‌ران له که‌مپه‌کان ڕزگار و له‌و ناوچه‌یه نیشته‌جێیان بکه‌ین. ده‌بێ ئه‌مه به هاوبه‌شی ئه‌نجام بده‌ین. تورکیا به ته‌نهایی ناتوانێت کارێکی وا ئه‌نجام بدات. ئه‌گه‌ر بتوانین قووڵاییی ناوچه‌که تا دێره‌زوور- ڕه‌قه په‌ره پێبده‌ین ژماره‌ی ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ی که له تورکیا، ئه‌ورووپا و ئه‌مریکا بۆ وڵاته‌که‌یان ده‌گه‌ڕێننه‌وه تا سێ ملیۆن که‌س به‌رز ده‌بێته‌وه.
سه‌رچاوه: ڕۆژنامه‌ی ملییه‌ت
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment