سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق سه‌ردانی سعوودیه‌ ده‌كات

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق سه‌ردانی سعوودیه‌ ده‌کات و له‌گه‌ڵ پاشا و جێنشینی ئه‌و وڵاته‌ دیدار و گفتوگۆ ده‌کات.

کوردپرێس:

دره‌نگانی شه‌وی سێشه‌ممه‌ 24ی ئه‌یلوولی 2019 نووسینگه‌ی ڕۆژنامه‌وانیی سه‌رۆک وه‌زیرانی عیراق له‌ به‌یاننامه‌یێكدا گوتی: بڕیاره‌ ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ 25ی ئه‌یلوولی 2019 عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق به‌ سه‌ردانێكی فه‌رمی بگاته‌ سعوودیه‌.

هه‌روه‌ها نووسینگه‌که‌ ئاشکراشی کردووه‌ که‌ سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق چه‌ند كاتژمێرێک ده‌خایه‌نێت و له‌ ماوه‌ی مانه‌وه‌یدا عه‌بدولمه‌هدی چاوی به‌ شا سه‌لمان پادشای سعوودیه‌ و محه‌مه‌د بن سه‌لمان شازاده‌ی جێنشین و ژماره‌یێک به‌رپرسانی ئه‌و وڵاته‌ ده‌كه‌وێت.

نووسینگه‌ی ڕۆژنامه‌وانیی عادل عه‌بدولمه‌هدی ڕاشی‌گه‌یاندووه‌ که‌ سه‌ردانه‌كه‌ بۆ تاوتوێ كردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان به‌غدا و ڕیاز و دۆخی ناوچه‌كه‌ و هه‌وڵه‌كانی ئارامكردنه‌وه‌ی دۆخه‌كه‌یه‌.

هه‌ر له‌ سه‌ردانه‌كه‌دا بڕیاره‌ سه‌رۆک وه‌زیرانی عیراق هه‌ڵوێستی نه‌گۆڕی حكوومه‌ته‌كه‌ی بۆ دوورخستنه‌وه‌ی ناوچه‌كه‌ له‌ گرژی و ئاڵۆزی دووپات بكاته‌وه‌.

سه‌رچاوه‌: هه‌واڵده‌ریی به‌غداد ئه‌لیه‌وم

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 86565

Your Comment

You are replying to: .
captcha