دوکتۆر بەرهەم: خاکی عێراق نابێتە سەکۆ بۆ لێدانی هیچ دراوسێیێک

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- لە درێژەی دیدارەکانی سەرۆکی عێراق لە پەڕاوی کۆبوونەوەی گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان، بەرهەم ساڵح لەگەڵ سەرۆکی ئەمریکا دیداری کرد.

کوردپرێس:

شەوی سێشەمە لە سەر چوارشەمە 24ی ئەیلوولی 2019، سەرۆک کۆماری عێراق، د.بەرهەم ساڵح، لەگەڵ دۆنالد ترەمپ، سەرۆکی ولایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە ولایەتی نیویۆرک لە پەراوێزی کۆبوونەوەی کۆمەڵەی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان کە ئێستا بەڕێوەدەچێت کۆ بوونەوە.

لەسەرەتادا دۆناڵد ترەمپ رایگەیاند،" بەخێرهاتنی سەرۆک بەرهەم و شاندی یاوەری دەکەم و وەک دەزانن ئێمە پێشتر چووینە عێراق" وەک ئاماژەیێک بۆ بەسەرکردنەوەی هێزەکانی ئەمریکا و ئەنجامدانی جەژنی سەری ساڵی ٢٠١٩ لەگەڵیاندا." دەشڵێت زۆر بابەت هەیە پێکەوە دەبێت گفتوگۆی لەسەر بکەین.

لای خۆشیەوە سەرۆک کۆماری عێراق سوپاسی هێزەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانانی کرد کە پاڵپشتیی عێراقیان کرد بۆ لەناوبردنی رێکخراوی تیرۆریستیی داعش.

هەر لە دیدارەکەدا بەرهەم ساڵح گوتیشی: "ڕاستە عێراق لە شەڕی دژی داعش لە بەرەی پێشەوە بووە، بەڵام پاڵپشتیی ئەمریکا و هاوپەیمانان بۆ ئێمە بنچینەیی بووە، ئێستا عێراق لە قۆناغی بنیاتنانەوەدایە و دەمانەوێت ببینە دراوسێیێکی باشی وڵاتانی ناوچەکە و ببینە بەشێک لە بنیاتنانەوەی رۆژهەڵاتێکی نوێی سەقامگیر.

ترەمپ جەختی لە بەرداوامبوونی ئەمریکا لە سەر هاوکاری کردنی عێراق کردەوە و گوتیشی: "کاتێک من بوومە سەرۆکی ئەمریکا، داعش لە لووتکەدا بوو، بەڵام ئێستا پێکەوە توانیومانە داعش لەناو ببەین، ئێستاش دەمانەوێت بەردەوام بین لە پاڵپشتیکردنی عێراق."

لە بەشێکی دیکەی لێدوانەکانیان بۆ رۆژنامەنووسان، سەرۆک کۆماری عێراق رایگەیاند، عێراق رێگە نادات سەروەریی خاکەکەی پێشێل بکرێت و لە خاکەکەیەوە هێرش بکرێتە سەر هیچ ولاتێک و عێراق پابەند دەبێت بە ئەرکی دراوسێیەتیی خۆی بەپێی دەستوور.

بەگوێرەی راگەیەندراوێکی نووسینگەی سەرۆکایەتیی کۆماری عێراق، ئەمڕۆ سێ شەممە، سەرۆک کۆمار د. بەرھەم ساڵح بە سەرۆکایەتی شاندێکی عێراق، بەشداریی کرد لە کۆبوونەوەی کۆمەڵەی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان کە لە ئێستادا لە شاری نیویۆرک بەڕێوە دەچێت.

ئەوەش خراوەتەرو، بڕیارە ئەمڕۆ چوار شەممە، دوکتۆر بەرھەم وتاری عێراق لە کۆبوونەوەی کۆمەڵەی گشتیی نەتەوە یەکگرتوەکان و تێڕوانینی عێراق سەبارەت بە چەند پرسێکی ناوچەیی و نێودەوڵەتی پێشکەش بکات.

News Code 86563

Your Comment

You are replying to: .
captcha