کوردپرێس:
ڕۆژی سێ شەممە، 24ی ئەیلوولی 2019 دارا ڕەشید، وەزیری پلاندانان سەردانی دەستەی پێوانەسازی و كۆنترۆلی جۆری هەرێمی كوردستانی كرد. لەو سەردانەدا یەكەی یەكە بەشەكانی بەسەركردەوە و دواتر لەگەڵ بەڕێوەبەرانی گشتی كۆنترۆڵی جۆری پارێزگاكانی هەرێم كۆبوەوە.
لەسەرەتای كۆبوونەوەكە گفتوگۆ لەبارەی كێشەو گرفتەكانی بەرێوەبەرایەتییەكان و كار و ئەركەكانیان كرا بەتایبەت لە پشكنین و بەداوداچوونی تاقیگەكان"
لێژنەیێكی باڵا پێكدەهێندریت بەمەبەستی یەكخستن و هاوتاكردنی تاقیگە و كاری دەروازە سنوورییەكان كە رۆژانە پشكنین بۆ ئەو كاڵایانە دەكەن كە دەهێندرێنە هەرێم.
دواتر وەزیری پلاندانان بریاری دا لێژنەیێكی باڵا پێكبهێندریت بەمەبەستی یەكخستن و هاوتاكردنی تاقیگە و كاری دەروازە سنوورییەكان كە رۆژانە پشكنین بۆ ئەو كاڵایانە دەكەن كە دەهێندرێنە هەرێم هاوكات هەواڵەكانیش بەردەوام دەبن بۆئەوەی تەواوی خاڵەسنوورییەكان بەیەك سیستەم كار بكەن لەگەڵ پتەوكردنی هەماهەنگییەكانی نێوان بەرێوەبەرایەتییەكان بەمەبەستی زیاتر پێشخستنی كارەكانیان و ئاگاداربوون لەكارەكانی یەكتری.
پاشان تاوتوێی بەستانداردكردنی دەستەی پێوانەسازی و كۆنترۆڵی جۆری كرا كە بەشێوەیێک بێت رۆڵ و ئەركی زیاتر بگێرێت لە خاڵە سنوورییەكان و لەچاودێریكردنی بازارەكان و بەداوادچوون بۆ ئەو كاڵا و شتومەكانی كە هاوردەی هەرێم دەكرێن كە رەزامەندنیی تاقیگەكانی پێویستە.
Your Comment