بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەمڕۆ دادگای باڵای توركیا سزای زیندانی كردنی ھەر سێ پەرلەمانتاری ھەدەپەی پەسەند كرد، بەڵام سزای 18 ساڵ زیندانی كردنی تەیب تەمەلی رەت كردەوە و ھەڵی وەشاندەوە.
هەر بە تۆمەتی پاڵپشتی کردنی پەکەکە و تیرۆر، چەند سەرۆک شارەوانی و بەرپرسێکی ئیداری هەدەپە لە کوردستانی تورکیا دەستگیرکراون و لە کارەکانیان دوورخراونەتەوە.
لە ئاستی جیهانیش، رەخنە لە زیندانی کردنی بەرپرسانی هەدەپە لە لایەن حکوومەتی تورکیا گیراوە و بە جووڵەیێکی سیاسیی لە قەڵەمی دەدەن.
سەرچاوە: K24
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment