دادگای باڵای توركیا سزای سێ پەرلەمانتاری ھەدەپەی پەسەند كرد

بەشی تورکیا- بەھۆی تۆمەتبار کردنیان بە هاوکاری کردنی پارتی کرێکارانی کوردستان ھەر یەک لە پەرۆ دوندار و مستەفا فارسئۆغوڵڵاری بە 9 ساڵ زیندانی كردن سزا دران و لەیلا گوڤەنیش بە شەش ساڵ و سێ مانگ زیندانی كردن سزا درابوو.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەمڕۆ دادگای باڵای توركیا سزای زیندانی كردنی ھەر سێ پەرلەمانتاری ھەدەپەی پەسەند كرد، بەڵام سزای 18 ساڵ زیندانی كردنی تەیب تەمەلی رەت كردەوە و ھەڵی وەشاندەوە.

هەر بە تۆمەتی پاڵپشتی کردنی پەکەکە و تیرۆر، چەند سەرۆک شارەوانی و بەرپرسێکی ئیداری هەدەپە لە کوردستانی تورکیا دەستگیرکراون و لە کارەکانیان دوورخراونەتەوە.

لە ئاستی جیهانیش، رەخنە لە زیندانی کردنی بەرپرسانی هەدەپە لە لایەن حکوومەتی تورکیا گیراوە و بە جووڵەیێکی سیاسیی لە قەڵەمی دەدەن.

سەرچاوە: K24

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 86554

Your Comment

You are replying to: .
captcha