به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئیسماعیل قاره‌مان له پارتی داد و گه‌شه بۆ جاری دووهه‌م وه‌کوو سه‌رۆکی په‌رله‌مانی تورکیا هه‌ڵبژێردرا.
قاره‌مان له خولی سێهه‌می ده‌نگدانه‌که‌دا 289 ده‌نگی وه‌ده‌ست هێنا و له پۆسته پێشووه‌که‌ی مایه‌وه.
ئیسماعیل قاره‌مان نوێنه‌ری ئه‌سته‌نبۆڵ له پارتی داد و گه‌شه، زه‌که‌ریا ته‌میزال نوێنه‌ری ئێزمیر له پارتی کۆماریخوازی گه‌ل (CHP)، سه‌لما ئیرماک نوێنه‌ری شڕنا‌خ له پارتی دیموکراتیکی گه‌لان (HDP)، جه‌لال عه‌دنان نوێنه‌ری ئه‌سته‌نبۆڵ له پارتی بزاڤی نه‌ته‌وه‌په‌ره‌ست (MHP) و یووسف خه‌لیجی ئۆغڵۆ نوێنه‌ری قه‌یسه‌ریه له IP پارت بۆ وه‌رگرتنی کورسی سه‌رۆکایه‌تیی خولی دووهه‌می په‌رله‌مانی تورکیا خۆیانیان کاندید کردبوو.
له خولی یه‌که‌می ده‌نگدان هیچ یه‌ک له کاندیداکان دوو له‌سه‌ر سێی ده‌نگه‌کان واتا 367 ده‌نگیان وه‌ده‌ست نه‌هێنا هه‌ر بۆیه‌ش خولی دووهه‌می ده‌نگدان ده‌ستی پێ‌کرد. له خولی دووهه‌میش هیچ کاندیدێک ئه‌و ده‌نگه‌ی وه‌ده‌ست نه‌هێنا و خولی سێهه‌می هه‌ڵبژاردنه‌کان ده‌ستی پێ‌کرد تاکوو ئیسماعیل قاره‌مان به وه‌ده‌ستهێنانی لانی‌که‌م 267 ده‌نگ وه‌کوو سه‌رۆکی په‌رله‌مان هه‌ڵبژێردرا.
له‌م ده‌نگدانه‌دا کاندیدی CHP توانیی 124 ده‌نگ، کاندیدی HDP که به تۆمه‌تی هاوکاری له‌گه‌ڵ ڕێکخراوه تیرۆریستییه‌کان به 10 ساڵ زیندان مه‌حکووم کراوه 37 ده‌نگ و کاندیدی MHPش 36 ده‌نگ و کاندیدی IP پارت 7 ده‌نگ وه‌ده‌ست بێنن.
شایانی باسه؛ ژماره‌ی کورسییه‌کانی ئاک‌پارتی، CHP، HDP، MHP و IP پارت به ڕیزه‌وه بریتییه له 316 کورسی، 131 کورسی، 54 کورسی، 36 کورسی و 5 کورسی.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment