کوردپرێس:
جۆرج خوری به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كۆمپانیای IFPعیراق بۆ رێكخستنی پێشانگا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان، وتی "له‌م پێشانگایه‌دا، 300 كۆمپانیا له 22 وڵاتی جیاوازه‌وه به‌شدارن، كه بریتین له (عیراق، توركیا، ئێران، فه‌ره‌نسا، چیك، كوێت، قه‌ته‌ر، هیندستان، لوبنان، سریلانكا، ئۆكراینا، كه‌نه‌دا، چین، پۆڵه‌ندا، ئیمارات، سوید، میسر، سعودیه، ئوردن، كینیا، ئه‌مریكا و هۆڵه‌ندا"، كه له كۆتایی ئه‌م مانگه‌دا ده‌كرێته‌وه و ماوه‌ی چوار رۆژ ده‌خایه‌نێت".
وتیشی "بۆ ئه‌مساڵ هاوكات دوو پێشانگای گرنگ ده‌كرێنه‌وه، یه‌كه‌میان پڕۆجێكت عیراق پێشانگای بازرگانی نێوده‌وڵه‌تی بۆ كه‌رته‌كانی بیناسازی و ئاوه‌دانكردنه‌وه و كاره‌با. دووه‌میشیان پێشانگای خۆراكی كشتوكاڵی عیراقی-هه‌ولێر".
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد پێشبینی ده‌كرێت ئه‌م پێشانگایه سه‌رنجی ژماره‌یه‌كی زۆری پسپۆڕان و پیاوانی خاوه‌نكار و خاوه‌ن پڕۆژه‌كان و بازرگانه‌كان له‌هه‌موو ناوچه‌كانی عیراق رابكێشێت و ئه‌وه‌ش هه‌نگاوێكی گرنگه بۆ په‌ره‌پێدانی كه‌رتی ئابوریی هه‌رێمی كوردستان.
بڕیاره پێشانگاكه كاتژمێر 11ی پێشنیوه‌ڕۆی رۆژی دووشه‌ممه 30-9-2019 بكرێته‌وه و ماوه‌ی چوار رۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت.
Your Comment