کوردپرێس:
ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان سه‌رۆک کۆماری تورکیا که بۆ به‌شداری له 74هه‌مین کۆبوونه‌وه‌ی کۆمه‌ڵه‌ی گشتیی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان سه‌ردانی ئه‌مریکای کردووه له‌گه‌ڵ لیندسی گراهام سیناتۆری کۆماریخوازی ئه‌مریکا کۆ بوویه‌وه و دوای کۆبوونه‌وه‌که په‌یوه‌ندییێکی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ دۆناڵد تره‌مپ ئه‌نجام دا.
ڕۆژنامه‌ی هابرتورکی تورکیا ناوه‌رۆکی کۆبوونه‌وه‌ی گراهام و ئه‌ردۆغانی بڵاو کردۆته‌وه و ڕای‌گه‌یاندووه که لیندسی گراهام سیناتۆری کۆماریخوازی ئه‌مریکا پاش دیدار له‌گه‌ڵ سه‌رۆک کۆماری تورکیا ڕای‌گه‌یاندووه: کۆبوونه‌وه‌که زۆر به باشی به‌ڕێوه چوو. ئه‌مریکا و تورکیا هه‌وڵه‌کانیان بۆ پاراستنی یه‌کپارچه‌ییی خاکی سووریا چڕ کردۆته‌وه. هه‌نگاوه‌کانی تورکیا له سووریا له‌پێناو ڕێگرتن له نه‌گه‌ڕانه‌وه‌ی داعش بۆ ئه‌و وڵاته ئه‌نجام ده‌درێت. جگه له‌مه‌ش تورکیا کارگه‌لێکی گرنگ له ئیدلب ئه‌نجام ده‌دات و ڕێگری له کوژرانی خه‌ڵکی ئه‌و شاره ده‌کات. پێم وایه که ده‌بێ هاوکارییه ستراتێژیکه‌کانمان له‌گه‌ڵ تورکیا زیاد بکه‌ین. تورکیا نه‌ک ته‌نھا بۆ سووریا به‌ڵکوو بۆ گشت ناوچه‌که ھاوپه‌یمانێکی گرنگه و گه‌ڕانه‌وه‌ی تورکیا بۆ پرۆگرامی F-35 و ئه‌نجامدانی ڕێککه‌وتنی بازرگانی ھاوبه‌ش زۆر گرنگه.
فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی سه‌رۆكایه‌تیی كۆماری توركیا بڵاوی كرده‌وه ئه‌ردۆغان له میانی په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ تره‌مپ كه ھه‌ڵمه‌تی ھه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌مریكا به‌ڕێوه ده‌بات، په‌یوه‌ندییه دوو قۆڵییه‌کان و بابه‌ته‌کانی هاوپه‌یوه‌ند به ناوچه‌که‌یان تاوتوێ کردووه و ئه‌ردۆغان دوای په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌که به‌شداری له ئێواره‌خوانی موسڵمانانی نیۆیۆرک کردووه.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment