به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی نه‌ته‌وه‌ییی تورکیا له 8 مانگی ڕابردوودا زیاتر له 400 قوتابخانه‌ی خه‌سار به‌رکه‌وتوو له پارێزگای حه‌ڵه‌بی سووریا نۆژه‌ن کردووه‌تەوە و شوێنی خوێندنی بۆ 152 هه‌زار خوێندکار ڕه‌خساندووه.
ئه‌و قوتابخانانه له ناوچه‌کانی جرابلۆس، ئه‌لباب، چووپان بی و ئه‌عزاز دایه.
عه‌لی ڕه‌زا ئاڵتونێل جێگرێکی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی نه‌ته‌وه‌یی وتی: "به ڕای من تا کۆتاییی تێرمی یه‌که‌م، ژماره‌ی قوتابییان سنووری 170 هه‌زار تێده‌په‌ڕێنێت."
ئاڵتۆنێل وتیشی: ئه‌و وه‌زاره‌تخانه‌یه به‌رنامه‌که‌ی له مانگی مارچ و پاش ئۆپه‌راسیۆنی قه‌ڵغانی فوراته‌وه ده‌ست­ پێکردووه.
ناوبراو زیادیشی کرد: "له مانگی مارچدا به سێ قوتابخانه ڕه‌وتی خوێندنمان ده‌ست­ پێ‌کرد، به‌ڵام له کۆتاییی مانگی جوون ئه‌و ڕێژه‌یه گه‌یشته 103 قوتابخانه."
سه‌رچاوه: ده‌یلی سه‌باح
کۆدی هه‌واڵنێر: 60104
Your Comment