به‌شی تورکیا- وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی نه‌ته‌وه‌ییی تورکیا له‌ چه‌ندین ناوچه‌ی سووریا که‌ له‌ ئۆپه‌راسیۆنی قه‌ڵغانی فوراتدا کۆنتڕۆڵی کردووه‌، زیاتر له‌ 400 قوتابخانه‌ی نۆژه‌ن کردۆته‌وه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی نه‌ته‌وه‌ییی تورکیا له‌ 8 مانگی ڕابردوودا زیاتر له‌ 400 قوتابخانه‌ی خه‌سار به‌رکه‌وتوو له‌ پارێزگای حه‌ڵه‌بی سووریا نۆژه‌ن کردووه‌تەوە و شوێنی خوێندنی بۆ 152 هه‌زار خوێندکار ڕه‌خساندووه‌.

ئه‌و قوتابخانانه‌ له‌ ناوچه‌کانی جرابلۆس، ئه‌لباب، چووپان بی و ئه‌عزاز دایه‌.

عه‌لی ڕه‌زا ئاڵتونێل جێگرێکی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی نه‌ته‌وه‌یی وتی: "به‌ ڕای من تا کۆتاییی تێرمی یه‌که‌م، ژماره‌ی قوتابییان سنووری 170 هه‌زار تێده‌په‌ڕێنێت."

ئاڵتۆنێل وتیشی: ئه‌و وه‌زاره‌تخانه‌یه‌ به‌رنامه‌که‌ی له‌ مانگی مارچ و پاش ئۆپه‌راسیۆنی قه‌ڵغانی فوراته‌وه‌ ده‌ست­ پێکردووه‌.

ناوبراو زیادیشی کرد: "له‌ مانگی مارچدا به‌ سێ قوتابخانه‌ ڕه‌وتی خوێندنمان ده‌ست­ پێکرد، به‌ڵام له‌ کۆتاییی مانگی جوون ئه‌و ڕێژه‌یه‌ گه‌یشته‌ 103 قوتابخانه‌."

سه‌رچاوه‌: ده‌یلی سه‌باح

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 8651

Your Comment

You are replying to: .
captcha