به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئه‌حه‌د وه‌زیفه، به‌ڕێوه‌به‌ری پێشبینی و هۆشداری ڕێکخراوی که‌شناسی ئاماژه‌ی دایه هاتنی پاڵهپستۆیێکی بارین بۆ وڵات و وتی: له باکووری ڕۆژئاوا، ڕۆژئاوا و له دوایین کاته‌کانی ڕۆژدا له داوێنه باشوورییه‌کان و به‌رزاییه‌کانی ئه‌لبورزی ڕۆژهه‌ڵاتی پێشبینی ده‌کرێت بارینی به‌ربڵاومان ببێت.
ناوبراو زیادیشی کرد: بارینی که‌می به‌فر له به‌رزاییه‌کانی زاگرۆسی ناوه‌ندی و هه‌ندێ له ناوچه‌کانی ڕۆژئاوا ڕوو ده‌دات.
به وته‌ی وه‌زیفه ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 30ی گه‌ڵاڕێزان چالاکیی زۆرتری پاڵه‌پستۆی بارین باران له نیوه‌ی ڕۆژئاوای وڵات، ههورهتریشخه له باشووری ڕۆژئاوا و ئه‌گه‌ری هه‌ستانه‌وه‌ی لافاو له هه‌ندێ له شاره‌کان له به‌شی ڕۆژئاوای وڵات هه‌یه و په‌یتا په‌یتا بارینی باران له دوانیوهڕۆهوه ئاسمانی پارێزگاکانی داوێنی ڕۆژهه‌ڵاتی زاگرۆس ده‌گرێته‌وه.
به‌ڕێوه‌به‌ری پێشبینی و هۆشداری ڕێکخراوی که‌شناسیی وڵات ڕوونیشی کرده‌وه: بارینی به‌فرمان له به‌رزاییه‌کانی زاگرۆسی ناوه‌ندیش ده‌بێت.
وه‌زیفه وتیشی: به‌هۆی ڕه‌هێڵه‌ی باران له ڕۆژی چوارشه‌ممه 1ی سه‌رماوه‌ز له باشووری ڕۆژئاوا، زاگرۆسی ناوه‌ندی و باشووری، سه‌باره‌ت به هه‌ستانه‌وه‌ی لافاو له هه‌ندێ له شاره‌کانی ئه‌و ناوچانه هۆشداری دا.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60104
Your Comment