به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان سه‌رۆک کۆماری تورکیا باسی له دواپێشهاته‌کانی دۆسیه‌ی نوێی سه‌ڵاحه‌ددین ده‌میرتاش هاوسه‌رۆکی پێشووی پارتی دیموکراتی گه‌لان کرد که پاش ده‌رکردنی حوکمی ئازادییه‌که‌ی له‌لایه‌ن لقی 19ی دادگه‌ی سزا قورسه‌کانی ئه‌نقه‌ره‌وه ده‌رکراوه و ڕایگه‌یاند: گه‌لی ئێمه ئه‌و مرۆڤانه له بیر ناباته‌وه که خه‌ڵک بانگهێشتی سه‌ر شه‌قام ده‌کات و ده‌بنه‌هۆی کوژرانی 53 ڕۆڵه‌ی ئه‌وان. تاکوو کۆتایی به‌دواداچوون بۆ ئه‌م بابه‌ته ده‌که‌ین.
ناوبراو له درێژه‌ی لێدوانه‌کانیدا ئاماژه‌ی به‌وه کرد که ئێمه واز له‌مانه ناهێنین و زیادی کرد: ئه‌گه‌ر ئێمه واز له‌مانه بهێنین ده‌بێ له ئاخره‌تدا وه‌ڵامی شه‌هیده‌کانمان بده‌ینه‌وه. ئه‌م مه‌ڵبه‌نده، مه‌ڵبه‌ندێکی به‌ڕێکه‌وت نییه. ئه‌گه‌ر ئه‌مڕۆ ئه‌و دایکانه‌ی که ڕۆڵه‌کانیان ڕفێندراون و به‌ره‌و چیاکان براون له به‌رانبه‌ر بینای هه‌ده‌په له دیاربه‌کر گرد بوونه‌ته‌وه هۆکارێکی هه‌یه. له مه‌رگ ناترسن و له به‌رانبه‌ریاندا ده‌وه‌ستنه‌وه. ده‌ڵێن تا ڕۆڵه‌کانمان نه‌ینه‌وه لێره ناچین. په‌یامێکم هه‌م بۆ قه‌ندیل و هه‌م بۆ ئه‌و لایه‌نه سیاسییانه هه‌یه که پشتیوانی له‌و گرووپه تیرۆریستییه ده‌که‌ن: له‌م وڵاته‌دا ئه‌گه‌ر به دوای بکوژدا ده‌گه‌ڕن پێویست ناکات هه‌وڵێک بۆ دۆزینه‌وه‌ی ناونیشانیان بده‌ن. ئه‌مانه نفووزیان کردۆته ناو په‌رله‌مان.
شایانی باسه؛ له دۆسیه‌یێکی نوێ‌دا که دادستێنی کۆماری تورکیا دژی سه‌ڵاحه‌ددین ده‌میرتاش و فیگن یۆکسکداغ ئاماده‌ی کردووه و ئاراسته‌ی لقی 1ی دادگه‌ی سزا قورسه‌کانی ئه‌نقه‌ره کراوه داستێنی دۆسیه‌که له چوارچێوه‌ی لێکۆڵینه‌وه‌کانی داواکاری گشتی په‌یوه‌ندیدار به ئه‌نجامدانی خۆپیشاندانی نایاسایی به بیانووی کۆبانێ له ساڵی 2014 حوکمی ده‌ستبه‌سه‌رکردنی بۆ هه‌ر دوو هاوسه‌رۆکی پێشووی هه‌ده‌په ده‌رکرد.
سه‌رچاوه: ڕۆژنامه‌ی جمهوورییه‌ت
هه‌واڵی پێوه‌ندیدار:
http://www.kurdpress.com/ku/details.aspx?id=78608
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment