له‌ پارێزگای حه‌ڵه‌ب شه‌ڕێک له‌ نێوان هێزه‌کانی سووریا و به‌رهه‌ڵستکاران ڕووی دا

به‌شی جیهان- هێزی کوردی سووریا وه‌ڵامی هێرشی خۆمپاره‌ییی سه‌ربزێوانیان دایه‌وه‌ و ناوچه‌ی ژێر کۆنتڕۆڵی ئه‌وانیان له‌ ڕۆژئاوا و باکووری ڕۆژئاوای حه‌ڵه‌ب گوله‌باران کرد.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، چاودێری مافی مرۆڤی سووریا باسی له‌ شه‌ڕی نێوان هێزی کوردی سووریا ناسراو به‌ YPG و هێزه‌ سه‌ربزێوه‌کان له‌ پارێزگای حه‌ڵه‌بی سووریا کرد.

سه‌رچاوه‌کان به‌ چاودێری مافی مرۆڤیان ڕاگه‌یاند: هه‌ندێک ته‌قینه‌وه‌ له‌ ده‌وروبه‌ری شاری "داره‌ عزه‌"ی پارێزگای حه‌ڵه‌ب ڕووی دا که‌ له‌ ده‌رئه‌نجامدا شه‌ڕی نێوان هێزی کوردی سووریا و هێزه‌ سه‌ربزێوه‌کانی به‌دواوه‌ بوو.

چاودێری مافی مرۆڤی سووریا ڕای‌گه‌یاند: هێشتاکه‌ ڕاپۆرتێک له‌ خه‌ساری هه‌ر دوو لای ئه‌و شه‌ڕه‌ بڵاو نه‌کراوه‌ته‌وه‌.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 8649

Your Comment

You are replying to: .
captcha