هێرشبەرانی سەر بارەگای یەکێتی و پارتی سزا دەدرێن

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وەزیری ناوخۆی حكومەتی هەرێم دەڵێت بەپێی یاسا مامەڵە لەگەڵ ئەوانە دەكەن كە لە پشت تەقەكردنەوەن لە بارەگای حزبەكان بوون.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، رێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا لە شاری هەولێر وتی: "تەقەكردن لە بارەگاكان پێچەوانەی سیاسەتی حكوومەتی هەرێمی كوردستانە.

وەزیری ناوخۆ حكوومەتی هەرێم باسی لەوەش كرد، كە هەر لایەنێک لە پشت تەقەكردن لە بارەگاكانەوە بێت، ئەوا بە گوێرەی یاسا مامەڵەی لەگەڵ دەكرێت.

ڕێبەر ئەحمەد لەبارەی رووداوی رێگری كردن لە مەحموود سەنگاوی ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتی لە بازگەی سماقوڵی نەخوازراوبووە و هیچ دەستێكی لە پشتەوە نەبووە.

رۆژی پێنجشەممە 19 ی ئەیلول راگەیەنرا كە لە بازگەی سماقوڵی رێگری لە مەحموود سەنگاوی كراوە بچێتە هەولێر و شەوی پێنج شەممە بەرپرسانی پارتی لە سلێمانی باسیان لەوەكرد كە تەقە لە بارەگای لقی چواری حزبەكەیان كراوە و شەوی هەینیش بەرپرسانی یەكێتی ئاماژەیان بەوەكرد لە هەولێر تەقە لە دوو بارەگایان كراوە.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 86489

Your Comment

You are replying to: .
captcha