به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕۆژی ڕابردوو گرووپی کوردیی یه‌کینه‌کانی پاراستنی گه‌ل (YPG) بنکه‌ی سوپای تورکیا له پارێزگای ئیدلیبی سووریایان به خۆمپاره‌وه کرده ئامانج.
هێزه‌کانی YPG پێنج خۆمپاره‌یان به‌ره‌و وێستگه‌ی چاودێریی "دار‌ت عزت" له هێڵی ئیدلیب- عه‌فرین هاویشت که ته‌نیا یه‌ک له‌و خۆمپارانه ئه‌و وێستگه‌یه پێکا و ڕاپۆرته‌کان باس له‌وه ده‌که‌ن خه‌سارێکی به‌دواوه نه‌بووه.
ده‌وترێت هێزه‌کانی سوپای تورکیایش وه‌ڵامی ئه‌و هێرشه‌یان داوه‌ته‌وه.
شایانی باسه؛ هێزه‌کانی تورکیا له چوارچێوه‌ی ڕێککه‌وتننامه‌ی ئه‌ستانه به مه‌به‌ستی دروست کردنی ناوچه‌ی به‌ده‌ر له پێکدادان له پارێزگای ئیدلیبی سووریا جێگیر بوونه. کورده‌کانی سووریا پێیان وایه ئامانجی تورکیا له‌و کاره گه‌مارۆدانی عه‌فرین و له ده‌ره‌نجامدا هێرش کردنه سه‌ر ئه‌و کانتۆنه ده‌بێت.
سه‌رچاوه: حوڕییه‌ت
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment