کوردپرێس:
لێپرسراوى کۆمیته‌ى 4ى یه‌کێتیی نیشتیمانی کوردستان له هه‌ولێر به خه‌ندانی گوت: دواى کاتژمێر 7:00ی شه‌وی هه‌ینی 20ی ئه‌یلوولی 2019 ته‌قه له کۆمیته‌ى 4 و 5 و 7ى یه‌کێتى له هه‌ولێر کرا که ده‌که‌وێته سه‌ر شه‌قامی سه‌د مه‌تری شاری هه‌ولێر له پشت فه‌رمانگه‌ی تاپۆی دووی هه‌ولێر و خۆشبه‌ختانه زیانی گیانی به‌دواوه نه‌بوو.
ناوبراو گوتیشی: "پاراستنى باره‌گاکانمان له ئه‌ستۆى هێزه ئه‌منییه‌کاندایه و له ئه‌گه‌رى دووباره‌بوونه‌وه‌ى هێرشه‌که‌دا وه‌ڵامى توندمان ده‌بێت".
له‌لایێکی دیکه‌وه ماڵپه‌ڕی ڕۆژنیوز بڵاوی کرده‌وه که کاتژمێر 20:34 خوله‌کی شه‌وی هه‌ینی 20ی ئه‌یلوولی 2019 ته‌قه له کۆمیته‌کانی یه‌کێتیی نیشتیمانیی کوردستان کراوه و خۆشبه‌ختانه ته‌قه‌کردنه‌که هیچ زیانێکی گیانی به‌دواوه نه‌بوو و له ئێستاشدا هێزه ئه‌منییه‌کان سه‌رقالی لێکۆڵینه‌وه‌ن له چۆنییه‌تیی ڕووداوه‌که.
ئه‌مه‌ش له حاڵێکدایه که کاتژمێر 1:30 خوله‌کى به‌ره‌به‌یانیی ڕۆژی هه‌ینی 20ی ئه‌یلوولی 2019 له ئۆتۆمبێلێکه‌وه ده‌سترێژى گوللـه له باره‌گاى لقى چوارى پارتى دیموکراتى کوردستان له سلێمانى کرا.
له دواى ڕووداوى ته‌قه‌کردنه‌که عه‌تا شێخ حه‌سه‌ن وته‌بێژى ئه‌نجومه‌نى سه‌رکردایه‌تیی سلێمانى و هه‌ڵه‌بجه‌ى پارتى له بڵاوکراوه‌یه‌کدا ڕای‌گه‌یاند: "ده‌ستێکی ڕه‌ش ته‌قه‌ی له باره‌گای سپی لقی چواری پارتیمان کرد".
ناوبراو ڕاشی‌گه‌یاند: "هێزه ئه‌منییه‌کانی سلێمانی و لیژنه‌ی ئه‌منیی شار به‌رپرسیارێتیی پاراستنی باره‌گاکانی پارتی و پاراستنی ڕۆحی به‌رپرسان و کادرانی پارتیان ده‌که‌وێته ئه‌ستۆ".
عه‌تا شێخ حه‌سه‌ن ده‌شڵێت: "پاراستنی ئاشتی کۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی ئه‌رکی ئه‌خلاقی پارێزگار و قائیمقامییه‌ت و هیزه‌کانی پاراستنی ته‌ناهیه له سلێمانی".
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment