بەپێی هەواڵی کوردپرێس، پاش کارشکێنییەکانی ئەمەریکا لە کۆتاییدا ڤیزای سەردانی حەسەن ڕۆحانی سەرۆک کۆماری ئیسلامیی ئێران و محەمەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوە بۆ نیویۆرک و بەشداریی لە ٧٤ـەمین دانیشتنی کۆمەڵەی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لەلایەن وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکاوە دەرکرا.
بەگوێرەی نووسینگەی نوێنەرایەتی ئێران لە نەتەوەیەکگرتووەکان، محەمەد جەواد زەریف دوای وەرگرتنی ڤیزەکەی، ئەمڕۆ بەرەو نیویۆرک بەڕێی کەوتووە و بڕیارە حەسەن ڕۆحانی-ش ڕۆژی ٢٣ی ئەم مانگە بەرەو نیۆرک بەڕێکەوێت.
بڕیارە ٧٤ـەمین دانیشتنی کۆمەڵەی گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان ڕۆژی ٢٤ی ئەم مانگە لە نیویۆرکی ئەمریکا و لە بارەگای نەتەوە یەکگرتووەکان بەڕێو بچێت، کە زۆربەی سەرۆکانی دەوڵەتەکانی جیهان لەگەڵ شاندی هاوڕێیان بەشداری تێدا دەکەن.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment