کوردپرێس: فازڵ ئه‌بوو ره‌غیف شاره‌زاى ئه‌منیى دیارى عێراقى رایگه‌یاندووە هاوكات له‌گه‌ڵ بڵاوكردنه‌وه‌ى تۆماره ده‌نگییه‌كه‌ى ئه‌بووبه‌كر به‌غدادى سه‌ركرده‌ى رێكخراوى تیرۆریستیی داعش، كه تێیدا داوا له شوێنكه‌وتووانى ده‌كات ئاگادارى خۆیان بن و وریابن بۆئه‌وه‌ى ده‌ستگیر نه‌كرێن، 35 ئه‌ندامى ئه‌و رێكخراوه ده‌ستگیركراون.
ناوبراو باسى له‌وه‌ش كردوه، ده‌ستگیر كردنه‌كه له‌لایه‌ن شانه‌ى هه‌ڵۆكان و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى هه‌واڵگرى ئه‌نجام دراوه و له یه‌كێک له پارێزگاكانى باكوورى عێراق بووه.
ئه‌و شاره‌زا ئه‌منیه روونیشی كردوه‌ته‌وه، هه‌ندێک له ئه‌ندامانى رێكخراوى داعش هاوكارىی ده‌زگا هه‌واڵگرییه‌كانیان كردووه بۆ دۆزینه‌وه و ئاشكرا كردنى حه‌شارگه‌ى ئه‌و چه‌كدارانه، به‌وه‌شدا ده‌رده‌كه‌وێت ئه‌ندامانى داعش گوێڕایه‌ڵى سه‌ركرده شكستخواردوهكهیان نابن.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment