نێچیرڤان بارزانی و محەمەد حەلبووسی باسی پرسی ئەمنی و بودجە دەكەن

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و محەمەد حەلبووسی، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لە شاری هەولێر، کۆ بوونەوە و دۆخى سیاسى و ئەمنیى عێراقیان تاوتوێ کرد.

کوردپرێس: بەپێی راگەیەندراوێكی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان، هەردوولا جەختیان لە پاراستنى ئارامیى سیاسى و سەقامگیریى ئەمنیى عێراق و گرنگیى بەردەوامیى دیالۆگى نێوان هەولێر و بەغدا بۆ چارەسەرکردنى کێشەکان لە چوارچێوەى دەستوورى عێراقدا کردەوە.

لە کۆبونەوەکەدا گفتوگۆیان لەبارەی کارى پەرلەمانى، یاسادانان، بابەتى بودجەى گشتیى ساڵى داهاتووى عێراق و پرۆسەى ئاوەدانکردنەوەى شوێنە زیانبەرکەوتووەکانى شەڕى تیرۆر کرد. هەروەها باسی دۆخى ئاوارە عێراقییەکان لە کەمپەکانی هەرێمى کوردستان، داهاتوویان و چۆنیەتی گەڕانەوەیان بۆ شوێنەکانیان کرد.

پەیوەندییەکانى عێراق لەگەڵ وڵاتانى ناوچەکە و جیهان، پێشهاتە سیاسى و ئەمنییەکان و دۆخى ناوچەکە بەگشتى، تەوەرێکى دیکەى کۆبونەوەکەیان بوو.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 86453

Your Comment

You are replying to: .
captcha