کوردپرێس: عادل عەبدولمەهدی سەرۆكوەزیرانی عێراق لە پەیامەکەیدا رایگەیاند: "دەمانەوێت سەردانەكەمان بۆ چین ببێتە بازدانێکی گەورە لە پەیوەندیەکانی نێوانمان".
سەرۆک وەزیرانی عێراق راشیگەیاند: "لەم سەردانەمان هەوڵ دەدەین بۆئەوەی پەیوەندییەکانمان لە چوارچێوەی هاوبەشیێکی ستراتیژی بۆ هەستانەوەی عێراق و جارێکتر بونیاتنانەوەی ژێرخانی ئابووری کۆمەڵگەیی و پێشکەوتنێکی بەرچاو بەدیبهێنین"
دەقی پەیامەكە:
بەناوی خوای گەورە و میهرەبان
ئەم وشانە دەنووسم ئێمە لە ڕێگایین بەرەو وڵاتی چین لە سەردانێک کە دەمانوێت ببێتە بازدانێکی گەورە لە پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات.
لەم سەردانە وەفدێکی باڵای بەرپرسان یاوەریم دەکەن کە چەند وەزیرێک و سەرجەم پارێزگارەکانی پارێزگاکانی عێراقن .
ئەمە نەک تەنها بۆ گرنگی چین لای عێراق و جیهان، بەڵکوو چوونکە عێراق ماوەیێکی زۆرە کار دەکات بۆ پێشخستی پەیوەندی ستراتیژی لەگەڵ کۆماری چین ،کە ناسراوە بەتوانا ئابووری وتەکنیکیەکەی و بەشداریە کاریگەرەکەی لە بونیاتنانی وڵاتەکەی و یەکەمین وڵاتە لەئاستی دانیشتوان لە جیهان ئەمە سەرەڕای بەشداری لە ئابووری و تەکنیکی جیهانی کە وایکردووە ئەمڕۆ ببێت بە ئابووری دووهەم لە جیهاندا کە لەماوەی داهاتووشدا دەچیتە پێشەنگی ڕیزبەندیەکە.
چین توانی بەشێوازێکی بێ وێنە سەرکەوتوو بێت لەسەر هەژاری و دواکەوتووی و لەیەک هەڵوەشاندن کە ماوەی ڕابردوو بەدەستیەوە دەیناڵاند و نمونەی گەورەیی پێشکەش بە جیهان کرد لەسەر توانایی پێشخستن بەخێڕایی و جێگیری و پتەوەی لە وڵاتی ئابووری سێهەمین دوواکەوتوترین وڵاتی جیهانەوە بۆ وڵاتێک ئەمڕۆ لەپێشەنگی وڵاتانە لە ئابووری، نەک لە ڕووی سامان بەتەنها و بەڵکوو لە ڕووی مڕۆڤایەتی و ڕۆشنبیری و تەندروستی و وەرزشی وهونەری و کۆمەڵایەتی وزانستی و ئەمنیشەوە، بۆیە لەم سەردانەمان هەوڵ دەدەین بۆئەوەی پەیوەندیەکانمان لە چوارچێوەی هاوبەشیێکی ستراتیژی بۆ هەستانەوەی عێراق و جارێکتر بونیاتنانەوەی ژێرخانی ئابووری وکۆمەڵگەیی و پێشکەوتنێکی بەرچاو بەدیبهێنێت بۆ ڕزگاربوون لەدیاردەی بێ کاری و هەژاری و نەخوێندەواری و دواکەوتووی. عێراق پەیوەندیەکانی لەگەڵ ڕۆژئاوا لە ماوەی دوو سەدەی ڕابردوو دا بەرەوپێشچو و تاوەکوو ئێستاش دەخوازێت بەردەوام و بەهێزتری بکات، هەوڵ دەدات بۆ قووڵ کردنەوەی پەیوەندیەکانی لە ڕۆژهەڵات و وڵاتانی ئاسیا بەحوکمی ئەو پەیوەندیە مێژوویەی هەزارها ساڵە هەیە و تاقیکردنەوە هاوشێوەکانیان لەگەڵ عێراق ڕێگەخۆشکەرە سوود لە ئەزموونی دەوڵەمەندیان وەربگیرێت.
عێڕاق یەکەمین دەوڵەت بوو بەشداربوو لە دەستپێشخەریی "پشتێنە و ڕێگا" و هەوڵدەدەین لەمپەڕی ڕۆژهەڵات بەو ئەوپەڕی ببستینەوە کەلە مێژوودا بە ڕێگای ئاوریشم ناسراوە .
ئێستا ڕێگەکەمان تێ دەپەڕێت بەسەر هند دا بۆ کاتێکی کوورت لە نیودەلهی وەستاین و گفتوگۆمان کرد لەگەڵ بەرپرسانی هند بۆ چالاکردنەوەی لیژنەی هاوبەشی نێوان عێڕاق و هیندستان کە لەساڵی ۲۰۱۳ کۆنەبونەتەوە.
ڕێکەوتن لەسەر گرنگی سەردانی بەرپرسانی هەردو وڵات نەوتی عێڕاق لە پلەبەندی یەکەمی هاوردەی نەوتە لەلای هیندستان، عێڕاقیش پەیوەندیێکی سیاسی و ڕۆشنبیری مێژوویی هەیە. کات ڕێگەمان نادات بەچاوەڕوانی زۆر و لەدەست دانی هەلەکان، ئێمە پێوستمان بە بڕیاڕی دروست و خێڕا هەیە کە لەسەر باڵاترین ئاست لەگەڵ بەرپرسانی وڵاتان بیدەین کە دەخوازین پەیوەندی بەسوود و ئاڵوگۆڕ و هاوبەشی بەردەوام یارمەتیمان دەدات لە بەرجەستەکردنی پلانەکانمان، بەتایبەت لە بواری کشتوکاڵی و پیشەسازی و چەکداری و زانست و تەندروستی و وزە و پەیوەندیەکان و گواستنەوە و ئاو و هەموو ئەوانی پەیوەندیان بە بونیاتنانی ژێرخانی بنەڕەتی عێڕاق هەیە، کە بنەڕەتی گەشەکردنێکن شایستەی عێڕاق و گەلەکەی بن.
بۆ بەدیهێنانی ئەم ئامانجانە هەستاین بەئامادەکردنی ئەم وەفدە جێ بەجێکاریە باڵایە بۆ گفتوگۆ و پێشخستنی پەیوەندیەکان و دانانی نەخشەڕێگایێک، هەروەها بۆ ئەنجام دانی کۆمەڵێک ڕێکەوتنی گرنگ بۆ گۆڕانکاری گەورە لە ئابووریمان وژێرخانمان و چالاکیە جیاوازەکانمان ،خوا پاڵپشتە.
عادل عەبدولمەهدی
سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران ١٩-ئەیلولی-٢٠١٩
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment