کوردپرێس:
ڕۆژی چوارشه‌ممه 18ی ئه‌یلوولی 2019 قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆكی حکومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پێشوازیی له ماتیۆ تولێر باڵیۆزی ئه‌مریكا له عێراق كرد و ئاماژه‌ی به به‌ره‌وپێشچوونی ئه‌رێنی له گفتوگۆ دووقۆڵییه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا کرد.
له کۆبوونه‌وه‌که‌یاندا که ستیڤ فه‌یگن کۆنسوڵی ئه‌مریکا له هه‌ولێر ئاماده‌ی بوو، هه‌ردوولا گه‌شبینیی خۆیان نیشان دا به‌رامبه‌ر گه‌شتنی هه‌ولێر و به‌غدا به چاره‌سه‌ری یاسایی و گونجاو بۆ سه‌رجه‌م كێشه‌کان.
باڵیۆز و کۆنسوڵی ئه‌مریکاش جه‌ختیان له چڕكردنه‌وه‌ی دیدار و سه‌ردانه‌كان له نێوان هه‌ولێر و به‌غدا و به‌رده‌وامیی په‌یوه‌ندییه‌کانیان كرده‌وه به‌تایبه‌ت كه لێكگه‌یشتن له هه‌ڵوێستی هه‌ردوولا هه‌یه له چوارچێوه‌ی ده‌ستووری هه‌میشه‌ییی عێراق.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment